یەجەوەکە ٢ چالاکی دژی پۆلیسی تورک ئەنجامدا
یەجەوەکە لە دوو خاڵی جودای ناوچەی بۆرنۆڤای ئەزمیر ئاگریان لە ئۆتۆمبیلی پۆلیسی تورک بەردا.
یەجەوەکە لە دوو خاڵی جودای ناوچەی بۆرنۆڤای ئەزمیر ئاگریان لە ئۆتۆمبیلی پۆلیسی تورک بەردا.
یەکێتی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە) ڕایگەیاند، لە ناوچەی بۆرنۆڤای ئەزمیر لە کاتی جیاوازدا، ئۆتۆمبلی پۆلیسی تورکیان سوتاندووە کە لە خزمەتی دەوڵەتی فاشیستدا بوون.
بەپێی ڕاگەیاندراوی یەجەوەکە، چالاکی یەکەم لە ٢ ی تشرینی دووەم لە کاتژمێر ١:٥٠ لە دژی ئۆتۆمبیلی پۆلیسی خانەنشین گورکان یانار ئەنجامدراوە.
هەروەها ئۆتۆمبیلی پۆلیسێک بە ناوی مەسعود کە پاشناوەکەی نەزانراوە و لە بنکەی ناوەندی خزمەت بە فاشیزم دەکات، لە ٦ ی تشرینی دووەم لە کاتژمێر ٣:٢٧ سوتێنراوە.
لە ڕاگەیاندراوی نوسراوی یەجەوەکەدا هاتووە: " دەوڵەتی فاشیستی تورک و چەتەکانی لە سیاسەتی قڕکردن دژ بە گەلەکەمان بەتایبەت لە کوردستان بەردەوامن. پۆلیسەکانی سەر بە دەسەڵاتی داگیرکەری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەش پێشەنگی ئەم سیاسەتی قڕکردنەن. دژی ئەم سیاسەتانە یەکینەکانمان لە ئەزمیر ئەم چالاکییەیان لە دژی پۆلیسی دەسەڵاتی فاشیستی ئەنجامدا. وەک یەجەوەکە ڕایدەگەیەنین کە لە دژی ئەو تاک و دەزگا و ڕێکخراوانەی لە کوردستان و تورکیا خزمەت بە دەسەڵاتی داگیرکەر دەکەن، درێژە بە چالاکییەکانمان دەدەین. فاشیزم بە ئاگری گەنجان دەسوتێت".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، پێویستە کوردە بەشەرەفەکان دژی گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەردەم لە چالاکیدا بن، گوتراوە: "بانگەواز لە گەنجانی وڵاتپارێز و گەلەکەمان لە کوردستان و شارەکانی تورکیا دەکەین، لەدەوری یەجەوەکە یەکبگرن".