یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکانی ئەوروپا دەست بە کەمپینی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان دەکاتەوە
یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکانی ئەوروپا لە دژی پیلانگێڕی و گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درێژە بە کەمپینەکەی دەدات.
یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکانی ئەوروپا لە دژی پیلانگێڕی و گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درێژە بە کەمپینەکەی دەدات.
یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکانی ئەوروپاکەمپینەکەی لە دژی پیلانگێڕیی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی بەهۆی بومەلەرزەوەوە هەڵپەساردبوو.
لە راگەیەندراوێکدا یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکانی ئەوروپا رایگەیاند کە دەست بە کەمپینەکەیان دەکەنەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها هاتووە:
"نەک هەر گەلی کورد بەڵکوو زۆر گەلی دیکەش لە جیهاندا لە سەر بنەمای ئەندێشەکانی عەبدوڵا ئۆجالان بەدوای جیهانێکی دیموکراتیکدا دەگەڕێن. هێزە نێونتەوەییە پیلانگێڕەکان ویستیان رێگریی لەوەبکەن کە عەبدوڵا ئۆجالان ببێتە سەرچاوەی خۆشەویستی گەلی کورد بۆ ئازادی. هاوکات لەگەڵ گۆشەگیری گوشارەکانیش لە سەر زیندانەکان زیاتر بووە.
دەوڵەتی تورک پەیوەندییەکانی ئۆجالانی لەگەڵ جیهان پچڕاندووە و هەموو پێوەر و بنەما گەردوونی و یاساییەکانی پێشیل کردووە و سیستمێکی تایبەتی گۆشەگیری خوڵقاندووە. سەبارەت بە تەندروستی و ئاسایشی ئەو هیچ زانیارییەک بەردەست نییە. ئەنجومەنی ئەوروپا، سی پی تی، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، نەتەوەیەکگرتووە و رێکخراوە نێونەتەوەییەکان هەر هەموویان دژی گۆشەگیری بێدەنگن. ئەو بێدەنگیە نەک هەر ئاستی پیلانگێڕی بەڵکوو ئاستی گۆشەگیرییەکەش دەخاتەڕوو.
ئێمە کە واژۆی ئەم بانگەوازەمان کردووە دەمانەوێت دەستبەجێ کۆتایی بە پیلانگێریی نێونەتەوەیی و گۆشەگیریی نێونەتەوەیی بهێندرێت.. داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەنجومەنی ئەوروپا، سی پی تی و رێکخراوە نێونەتەوەییەکان دەکەینهەر هەموویان بۆ ئەوەی نەبنە هاوبەشی ئەو تاوانەی دەوڵەتی تورک لە دژی مرۆڤایەتی ئەنجامی دەدات، بە گوێرەی مافە گەردوونییەکانی مرۆڤ و بنەماکانی دیموکراسی رۆڵی خۆیان بگێڕن.
لە رۆژانی ٣ و ٤ی نیساندا بە پێشەنگایەتی یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکانی ئەوروپا و رێکخراوە کوردستانییەکان، کەمپینی هاشتاگی ' کۆتایی بۆ گۆشەگیری و ئازادی بۆ ئۆجالان' بەڕێوەدەچێت. داوا لە سەرجەم رێکخراوە نێونەتەوەییەکان، سەندیکاکان، پارتە سیاسییەکان، چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی دەکەین کە بەشداری لەم چالاکییەدا بکەن.
ناوی ئەو پارت و رێکخراو و دامەزراوانەیان بانگەوازیان کردووە بەم جۆرەیە:
١ دەستپێشخەری جێگرەوەی دەریای ڕەش
٢ فیدراسیۆنی یەکێتی دیموکراتی دێرسیم لە ئەوروپا (ADEF)
٣ کۆنفیدراسیۆنی مافە دیموکراتییەکانی ئەوروپا (ADHK)
٤ کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتی کورد لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئێ)
٥دەستپێشخەریی کۆمۆنی دیموکراتی شۆڕشگێڕی ئەوروپا (ADDKI)
٦کۆنفیدراسیۆنی کۆچبەران لە ئەوروپا (AvEG-KON)
٧ بزووتنەوەی ژنانی کوردی ئەوروپا (TJKE)
٨ کۆنفیدراسیۆنی کرێکارانی تورکیای ئەوروپا (ATİK)
٩ئەنجومەنەکانی کۆمۆنی شۆڕشگێڕی ئەوروپا (ADKM)
١٠ فیدراسیۆنی عەلەوی دیموکراتیک (FEDA)
١١کۆنگرەی بیناسازی دێرسیم (DIK)
١٢ بەڕێوەبەری و هەماهەنگی ئێزدییە ئەوروپیەکان
١٣ پلاتفۆرمی کوردی ئەنادۆڵی ناوەڕاست (PKAN)
١٤ فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی مەرەش (MARDEF)
١٥ کۆنگرەی گەلی میزۆپۆتامیا
١٦ پارتی ئازادیی میزۆپۆتامیا (MEP)
١٧ نۆر زارتۆنک - ئەوروپا
١٨پارتی بونیادنانەوەی سۆسیالیستی - ئەوروپا (SYKP Europe)
١٩ هێڵی سوور
٢٠ یاشاناکاک دونیا
٢١ پارتی سەوز و ئەوروپای چەپ
٢٢ بزووتنەوەی گۆڕان
٢٣ کۆنگرا ستار (رێکخراوی ژنانی ڕۆژاڤا، باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا) ئەوروپا
٢٤ حزبی زەحمەتکێشان - باشوور
٢٥ پارتی دیموکراتی کوردی سوریا (ڕێکخراوی ئەوروپا)
٢٦ پادێ (پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزیدی)
٢٧ تەڤگەری ئازادی
٢٨ پەیەدە (پارتی یەکێتی دیموکراتی)
٢٩ پیک (پارتی ئیسلامی کوردستان)
٣٠ کەکەپە (حزبی شیوعی کوردستان)
٣١ بزوتنەوەی کاوە
٣٢ پەژاک (پارتی ژیانی ئازادی کوردستان)
٣٣ یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
٣٤کۆدار (کۆمەڵگەی دیموکراسی و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان)
٣٥ کەژار (کۆمەڵگەی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان)
٣٦ پلاتفۆرمی هۆرام
٣٧ پلاتفۆرمی زاگرۆس
٣٨ پلاتفۆرمی یارسان
٣٩ یاری کورد
٤٠ تەڤچاند (بزووتنەوەی ڕۆشنبیری و هونەری کورد)
٤١ یەک ناو (ناوەندی ماڵ و کۆمەڵەی ئێزیدیان)
٤٢ ئینستیتیوتی کوردی - ئەڵمانیا
٤٣ پەیمانگای کوردی - برۆکسل
٤٤ مەشەد (ئەنجومەنی سەنگال لە دەرەوەی وڵات)
٤٥ یەمەکە (یەکێتی مامۆستایانی کوردستان)
٤٦، یە ئە سە (یەکێتی ئێزدییەکانی سوریا)
٤٧ داچڤێرباند دێر ئیزیدیشێن فراونرێت
٤٨ کۆنگرەی گەلی میزۆپۆتامیا
٤٩ کەنەکە (کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان)
٥٠ کوردیشێ گێمێندێ شتوتگارت ئی.ڤی
٥١ دۆیچە کوردیش فروم ئی. ڤی
هـ . ب