یەکێتی ئەوروپا تاوتوێی سەپاندنی سزای نوێ لەسەر ئێران دەکات

ئۆلاف سچولز سەرۆکوەزیری ئەڵمانیا رایگەیاند کە یەکێتی ئەوروپا بەهۆیب فشارەکانی ئێران لەبەرانبەر چالاکوانان، تاوتوێی سەپاندنی سزای نوێ لەسەر ئێران دەکات.

ئۆلاف سچولز سەرۆکوەزیری ئەڵمانیا تویتێکی بڵاوکردەوە و وتی، " لە ئێران کوشتنی مرۆڤەکان کە خۆپیشاندانی ئاشتیانە ئەنجام دەدەن، تووشی سەرسوڕمانیان کردم، توندوتیژی هێزە ئەمنیەکان کە پێوانەی نییە شەرمەزار دەکەین و پشتگیری لە گەل دەکەین."

سچولز هەروەها رایگەیاند، " سزاکانی یەکێتی ئەوروپا گرنگن، ئێمە بیر لە رێوشوێنی زیاتر دەکەینەوە." و جگە لەوە هیچ زانیاریەکی دیکەی بڵاونەکردەوە.

رۆژێک لەمەوبەریش ئانالینا بیر بۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاندبوو، ئەوان تاوتوێی ئەوە دەکەن کە سوپای پاسداران وەک ' رێکخراوێکی تیرۆریستی' بناسێنن. لەبەرئەوەی لە ٤٥ رۆژی رابردوودا بە سەدان کەس کوژراون و بە هەزاران کەسیش دەستگیرکراون.

یەکێتی ئەوروپا لە ١٧ی تشرینی یەکەمدا گەمارۆی خستە سەر پۆلیسی ئەخلاق و ١١ بەڕێوەبەری ئێرانی.

ف.ق