یەکینەکانی تۆڵە لە ئیزمیر چالاکیان ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید دەلال ئامەد لە شاری ئیزمیر شوێنکاری کەسێکی فاشیستیان لەناو برد.
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید دەلال ئامەد لە شاری ئیزمیر شوێنکاری کەسێکی فاشیستیان لەناو برد.
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید دەلال ئامەد-ی HBDH لە راگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد، لە شاری ئیزمیر شوێنکاری کەسێکی فاشیستی تورکیان لەناو بردووە.
لە راگەیینراوەکەدا هاتووە:
"شەوی ١١ی تشرینی دووهەم لە گەڕەکی یونس ئەمرەی ناوچەی کاراباغلاری ئیزمیر لە دژی کارگەیەکی ٣ نهۆمیی دروستکردنی مۆبیلیاتی کەسێ فاشیست و لایەنگر و هاوکاری رژێمی تورک بە ناوی سوعات ئو. بە مۆلۆتۆف و بۆمبی دەستی چالاکیەک ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا کارگەکە ئاگری گرت و بە تەواوەتی سووتا و لەناوچوو.
سوعات ئو. لە بەرامبەر هاوکاریکردنی دەسەڵاتی فاشیستی تورک، خەڵات کراوە و کەسێکە لەگەڵ رێکخراوەکانی سەر بە هێزی چەکداری تورک، بازرگانی دەکات.
ئەم چالاکیەمان لە چوارچێوەی بانگەوازی 'فاشیزم دەرووخێنین، ئازادی بەدی بێنین'دا بەڕێوەچوو کە لە لایەن HBDH بڵاو کراوەتەوە بۆ سزادانی فاشیزمی دەوڵەتی تورک."
ز.ش