یەکینەکانی تۆڵە لەدژی گۆشەگیری چالاکی ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید رۆستەم جوودی و شەهید سۆزدار ئاسلان لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چالاکیان ئەنجامدا و رایانگەیاند، تاوەکو عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە ڕووی فیزیکیەوە ئازاد نەبێت، چالاکی ئەوان بەردەوام دەبێت.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

ئیزمیر

لەبارەی چالاکیەکانی ئیزمیر باسی ئەوەکرا کە ٣ی ئازار لە کۆناک ٤ پێشانگای فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە، لە بۆرنۆڤا، وێستگەیەکی بارهەڵگرەکان، ٦ی ئازار لە تۆربالی مالێک کە کاری نائەخلاقی تێیدا دەکرا، سووتێنران.

ئێلح

٣ی ئازار لە گەڕەکی حوزور لەدژی ئۆتۆمبێڵەکانی پۆلیس بە چەکی سووک چالاکی ئەنجامدرا، لە ئەنجامدا داگیرکەرێک بریندار بوو، پۆلیس کە گەڕەکەکەی گەمارۆدا، ٧ی ئازار لە هەمان جێگا بوونەوە ئامانج، ٥ی ئازاریش لە گەڕەکی حیلال لەدژی بازرگانەکانی مادەی هۆشبەر بە بۆمبی دەستی چالاکی ئەنجامدرا. بازرگانێکی مادەی هۆشبەر سزادرا، لە گەڕەکی بازار لەدژی پۆلیس لەبەردەم قۆتابجانەی ئیمام خەتیب بە بۆمبی دەستی چالاکی ئەنجامدرا، هەروەها لە گەڕەکی بەشیەڤلەر، محاویلەیەک سووتێنرا، هەروەها هاوکارێکی دەوڵەتی تورک سزادراوە.

ئامەد، وان، سێرت

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ڕۆستەم جوودی – شەهید سۆزدار ئامەد لە ئامەد، وان و سێرت چالاکیان ئەنجامدا.

بەو پێیە ٧ی ئازار لە فارقینی ئامەد سەرتاج ئوزتورک و دوو کەسی دیکە کە مادەی هۆشبەریان دەفرۆشت سزادران، ٢١ی شوبات لە پایزاوای وان، جاشێک، ٥ی ئازار لە ئەرتەمێتان بۆکەرێک و لە ناوچەی رێگای هەڤریشمی وان نۆکەرێن سزادراون و ٢ی ئازاریش لە سێرت دوو نۆکەر سزادراون.

کۆنیا، قەیسەری، بالیکەسیر، مانیسا

لە بەردەوامی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، یەکینەکانیان ٢ی ئازار لە کاراتای ئیزمیر دوو مەکینەی رێگا، ٤ی ئازار لە کۆجاسینانی قەیسەری مارکێتێکی فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە و هەروەژا ٣ ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە سووتێنراون، ٥ی ئازار لە بالیکەسیر کۆگایەکی لەنگەرگا، ٨ی ئازار لە سالیحیەی مانیسا کارگەیەک و دوو ئۆتۆمبێڵی فاشیتەکانی تورکی ئاکەپە و مەهەپە سووتێنران.

ئەستەنبوڵ

بەپێی راگەیەنراوەکە، ٢ی ئازار لە گازی عوسمان پاشای باربارۆسی خەیرەدین پاشا کارگەی جلوبەرگ سووتێنرا، ٤ی ئازار لە کوچوککۆی ٢ کارگای فاشیستەکان لە ناوچەی پیشەسازی سووتێنران، ٧ی ئازار لە بایرامپاشا ٢ ئۆتۆمبێڵ، لە ئەیوپ کارگەیەک سووتێنران، ٨ی ئازار لە کاغتخانە کەسێکی نۆکەر سزادرا.

یەکینەکانی تۆڵە هەروەها رایگەیاند کە لە گەڕەکی گازی و ئۆکمەیدان، هەندێک کەس کە دەڵێن سەر بە پارتین، بەڵام کاری مادەی هۆشبەر دەکەن، ئاشکرا کراون و ئاگادارکراونەتەوە کە دەست لەو کارە هەڵگرتن.

ف.ق