یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە ئامەد سیخوڕێک-یان سزادا

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ساکینە جانسز ڕایگەیاند کە هێزەکانیان لە ئامەد سیخورێکیان بەسزایی خۆی گەیاندووە.

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید سەکینا جانسز ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد کە لە ڕۆژی ١٠ی ئادار لە ناوچەی بسملە-ی ئامەدی باکووری کوردستان چالاکییەکیان ئەنجامداوە و لەو چالاکییەدا پۆلیسێکی سیخوڕێکیان بە سزای تاوانەکانی خۆی گەیاند.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، " پۆلیسی سیخوڕ کە هەوڵی ئەوەی دەدا گەنجان بکاتە سیخوڕ و خۆی وەک 'دەمهات' دەناساند، لە لەیەن یەکینەکانم بە سزای تاوانەکانی خۆی گەییشت."

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم چالاکییە بۆ یادکردنەوەی شەهید چیاگەر هێڤی ئەنجامدرا کە ڕۆژی ١٢ی ئاداری ٢٠١٦ لە ناوچەی سووری ئامەد لە بەرخۆدانێکی مێژووی دژ بە دوژمن داستانی نووسیەوە."

یەکینەکە لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەیدا هۆشداری داوەتە فاشیستەکان و سیخوڕەکانی کە هەموو خاکی کوردستان و تورکیا دەکینە ئاگری تۆڵە بۆ داگیرکەران.

ک-ش