ئەلەفتریا فۆرتۆلاکیا لە شوێنی ئەنجامدانی چالاکییەکەی یادکرایەوە

ئەلەفتریا فۆرتۆلاکیا کە دەیگوت "کوردستان وەک وڵاتی خۆم دەبینم" و یەکێک لەو کەسانەی بە جەستەی خۆیان ئاگری نەورۆزیان گەشاندەوە، لە شوێنی چالاکییەکەی یادکرایەوە.

شۆڕشگێڕی ئەنتەرناسیۆنالی یۆنانی ئەلەفتریا فۆرتۆلاکیا (٢٣ ساڵ) لەژێر کاریگەری گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادی ژنان، لە ٢٤ ی ئاداری ٢٠٠٦ لە ئەسینا بە سوتاندنی جەستەی پشتگیری لە تێکۆشانی کورد دووپاتکردەوە.  لە شوێنی ئەنجامدانی چالاکییەکەی بە پێشەنگایەتی ناوەندی چاندی دیموکراتیکی کوردستان یادکرایەوە. 

دەستپێشخەریی RîseUp4Rojava (ڕابە لەپێناو ڕۆژئاوا) بەشداری یادەکەی کرد. 

پاش خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ئازادی کوردستان لە کەسێتی ئەلەفتریا فۆرتۆلاکیا، بە نوێنەرایەتی ناوەندەکە، خاڵۆ ئەحمەد قسەی کرد. هەروەها لەسەر ناوی RîseUp4Rojava پەیامێکی نوسراو خوێنرایەوە.