ئۆلوچ: گه‌لی كورد له نه‌ورۆزدا زۆر په‌یامی گه‌یاند
سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په ساروهان ئۆلوچ باسی له‌وه‌كرد، كه گه‌لی كورد له نه‌ورۆزدا چه‌ندین په‌یامی ئاشتی بۆ پارته‌كانی ده‌سه‌ڵات و پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن ره‌وانه‌كردووه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په ساروهان ئۆلوچ باسی له‌وه‌كرد، كه گه‌لی كورد له نه‌ورۆزدا چه‌ندین په‌یامی ئاشتی بۆ پارته‌كانی ده‌سه‌ڵات و پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن ره‌وانه‌كردووه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په ساروهان ئۆلوچ له په‌رله‌مان كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ساز كرد و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ نه‌ورۆزی ٢٠٢٢ كرد.
ئۆلوچ سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر نه‌ورۆز كه به ملیۆنان كه‌س به‌شداربوون تیایدا و وتی، "هه‌ده‌په له ٧٠ شاری توركیا نه‌ورۆزی پیرۆز كرد. ملیۆنان مرۆڤ به‌شدارییان له نه‌ورۆزدا كرد. به‌ڵام ئه‌مه له‌لایه‌ن میدیاوه نه‌بینرا. میدیای ده‌سه‌ڵات و ئه‌و میدیایانه‌شی خۆیان به ئۆپۆزسیۆن داده‌نێن چاویان به‌سه‌ردا نوقاند. ته‌نیا میدیا ئازاد ئه‌وه‌ی بینی".
ئۆلوچ ئاماژه‌ی به قه‌ده‌غه‌كاری و ئاسته‌نگی دروستكردنه‌كان كرد و وتی، "ده‌مه‌وێت جارێكی تر ئه‌و په‌یامانه‌ی له‌نه‌ورۆزدا دران بخه‌مه‌ڕوو. گه‌لی كورد، گه‌لانی تورك، عه‌ره‌ب و ئه‌و مرۆڤانه‌ی به‌شدارییان له پیرۆزباییه‌كانی نه‌ورۆزدا كرد هه‌موویان زۆر په‌یامیاندا. وتیان، 'ئاشتی، دیموكراسی، دادپه‌روه‌ری و ئازادیمان ده‌وێت'. له رێپێوان به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه ئێمه درێژه به هه‌ڵوێستی خۆمان له‌سه‌ر رێگای سیاسه‌تی دیموكراتیك و به بڕیاردارییه‌وه ده‌ده‌ین".
ساروهان ئۆلوچ باسی له‌وه‌شكرد، كه له‌سه‌ر بانگه‌وازی هه‌ده‌په ملیۆنان مرۆڤ له گۆڕه‌پانه‌كان كۆبوونه‌وه و به‌م جۆره به‌رده‌وام بوو، "بیر له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په دابخه‌ن كاریگه‌رییه‌كه‌ی چۆن ده‌بێت. یاخود ئه‌گه‌ر گه‌مه به رێژه‌ی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن ده‌نگی هه‌ده‌په كه‌م ده‌بێت یا نا. ئه‌وه‌تا ئه‌و دیمه‌نه ته‌نیا له ئامه‌د، له هه‌موو ناوچه‌كانی ئه‌و دیمه‌نه نمایش كرا. گه‌ل خاوه‌نداری له داهاتووی خۆی و هه‌ده‌په كرد. رایگه‌یاند، 'پێداگرن له‌سه‌ر ئاشتی، پشتگیری له مانیفیستۆی ئاشتیی عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌كه‌ن كه ساڵی ٢٠١٣ له ئامه‌د خوێندرایه‌وه، پشتیوانی لێكتێگه‌یشتنی دۆڵمه باخچه‌ن".
په‌یوه‌ست به ئه‌و په‌یامانه‌ی كه له نه‌ورۆزدا دران، ساروهان ئۆلوچ له درێژه‌دا وتی، "گه‌ل ئه‌و په‌یامه‌یدا: 'هیچ كێشه‌یه‌ك بوونی نییه كه به دانوستان و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت. ئێمه بۆ گفتوگۆ ئاماده‌ین، ته‌نیا با كێشه‌كانی توركیا چاره‌سه‌ر بكرێن، با كێشه‌ی كورد و كێشه‌كانی دیموكراسی چاره‌سه‌ر بكرێن'. رایگه‌یاند، 'به داخستنی هه‌ده‌په‌وه خۆتان سه‌رقاڵ مه‌كه‌ن، ئێمه خاوه‌نداری له ئیراده‌ی سیاسی خۆمان ده‌كه‌ین'. هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یامه‌یدا، ئێمه له دژی توانه‌وه‌ی كولتوریین، خاوه‌نداری له كو‌لتور و زمانی دایكی خۆمان ده‌كه‌ین، ده‌مانه‌وێت به شێوه‌یه‌كی ئازاد له‌گه‌ڵیدا بژین، بیپارێزین و به‌ره‌وپێشی ببه‌ین".
ساروهان ئۆلوچ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه ئه‌و په‌یامه به شێوه‌یه‌كی راشكاوانه و روون له ٧٠ ناوچه‌وه دران و وتی، "پارته‌كانی ده‌سه‌ڵات، پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت بیبیستن، بۆ ئه‌وان زۆر په‌یامی ئاشتیانه دراون، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت بیبیستن له‌و په‌یامه تێگه‌یشتوون".
هـ . ب