ئەڵمانیا دیپۆرتکردنەوەی ئێرانییەکان ڕادەگرێت

وەزیرانی ناوخۆی ویلایەتەکانی ئەڵمانیا لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژی دووشەممەیاندا ڕایانگەیاند، ئەڵمانیا بڕیاریداوە دیپۆرتکردنەوەی هاوڵاتیانی ئێرانی ڕابگیرێت.

یۆاخیم هێرمان وەزیری ناوخۆی ویلایەتی باڤاریا ڕایگەیاند، لە دوای کوژرانی ژینا ئەمینی لە ئێران خۆپیشاندان ئەنجامدران و وەزیرەکان رێککەوتوون، کە "لە پرەنسیپدا (مەبدەئییەن) رێککەوتن تاوەکو فەرمانێکی تر، هیچ دیپۆرتکردنەوەیەک ئەنجام نەدرێت".

هێرمان سەرۆکایەتی کۆنفرانسی وەزیرانی ناوخۆ دەکات، کە ڕۆژی چوارشەممە بۆ کۆبوونەوەی ئاسایی بەرپرسانی باڵای ئاسایشی فیدڕاڵی و هەرێمی ئەڵمانیا کۆدەبنەوە.

وەزیر ئاماژەی بەوەدا، بڕیاری دیپۆرتکردنەوە تەنیا بۆ کەسانی مەترسیدار و تاوانبارانی قورس و مەترسیدار لە بەرچاو دەگیرێت.

ژ.ت