ئەندامانی کۆمیتەی شەهید سەما یوجەی نەبەدەهە چالاکیان ئەنجامدا
ئەندامانی کۆمیتەی شەهید سەما یوجەی تەڤگەری شۆڕشی هاوبەشی گەلان (نەبەدەهە) چالاکی لەبەرانبەر جاشەکان ئەنجامدا.
ئەندامانی کۆمیتەی شەهید سەما یوجەی تەڤگەری شۆڕشی هاوبەشی گەلان (نەبەدەهە) چالاکی لەبەرانبەر جاشەکان ئەنجامدا.
ئەندامانی کۆمیتەی شەهید سەما یوجەی تەڤگەری شۆڕشی هاوبەشی گەلان (نەبەدەهە) راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و وتیان، "رۆژی ٢٠ی ئازاری ٢٠٢١، کاتژمێر ٠٠:٠٣ لە گەڕەکی فاتیحی ئاگری لە کۆڵانی یاشار ئەڕیڵماز، ئۆتۆمبێڵی کارکردنی هاوکارانی ئاکەپە و مەهەپە سووتێنران. ئەم چالاکیە بۆ خانەوادەت گۆنگۆر و هەموو هاوکارەکان هۆشداریەکە. بۆ ئەوەی ئیدی هاوکاری دوژمن نەکەن و بۆیەش چالاکیمان ئەنجامداوە."
لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەشکرا، "دەوڵەتی فاشیزم هەرچەند هەوڵ دەدات بەڵام ناتوانێت ئێمە لە زمان و کەلتور و ناسنامەمان دوور بخاتەوە. هەرچەند بە بانگەشە لەسەر ژیانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەکەن، هەروەها هەوڵی داخستنی هەدەپە دەدەن و هێرش دەکەنە سەر باشور و رۆژئاوای کوردستان، بەڵام ناتوانن سەربکەون. کەسانی داگیرکەر یاری بە ئاگر دەکەن و لە کۆتاییدا ئاگرەکە دەیانسووتێنێت. پێویستە ئەوانەی خیانەت دەکەن و هاوکاری دوژمنن، دەست لە هاوکاریەکان و خیانەت هەڵگرن.
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا، سڵاو خۆیان بۆ بەرخۆدانی گارە و زیندانەکان پێشکەش کرد و لەبەرانبەر بانگەشەکان لە ئیمڕالی بانگی چالاکی و هوشداری کرا.
ف.ق