ئەنجامدانی چالاکییەک لە بەریتانیا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد

لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد"، لە بەریتانیا چالاکییەک بەڕێوەچوو.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەر بۆ پرسی کورد"، لە بەریتانیا سیمینارێک بەڕێوەچوو. ڕۆزا ساڵەح رێکخەری سیمینارەکە بوو، هەریەک لە ئەندامی (Unisane) ستیڤن سمایلی، پەرلەمانتار لە پارتی نەتەوەیی سکۆتلەندا، کریس ستیرفێنس، ئەندامی ژنۆلۆژی، جێنی کریسۆن وەک قسەکەر بەشداربوون.

سەرەتا ڕۆزا ساڵەح، ئاماژەی بەوە کرد، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەیەکی درێژە لە زیندان هێڵراوەتەوە، بەبێ ئازادکردنی وی، چارەسەری پرسی کورد ئەستەمە.

پاشان، پەرلەمانتار لە پارتی نەتەوەیی سکۆتلەندا، کریس ستیرفێنس، باسی لەو یاداشت و داواکارییانە کرد کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دراونەتە پەرلەمانەکانی ئەوروپا، داوای لە ئامادەبووان کرد بە پاڵپشتییەکانیان فشاری زیاتر بکەن تاوەکو پەرلەمانتاران داواکاری و یاداشتەکان واژۆبکەن و کاری لەسەر بکەن. هەروەها پشتیوانی خۆی بۆ ئەم پرسە دووپاتکردەوە.

ئەندامی ژنۆلۆژی، جێنی کریسۆن، باسی لەوە کرد سەردانی ڕۆژئاوای کردووە و سەرسامی ئەو ئەزموونە بووە، چۆن جڤاکێک لەسەر بناغەی دیموکراسی و ئازادی و یەکسانی و ئیکۆلۆژی بونیادنراوە، هیوای خواست لە هەموو جێگەیەک سود لەم ئەزموونە ببینرێت.

ئاماژەی کرد، بە هێرشەکانی ئەم دواییەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا کە خەڵکی سڤیل و شوێنی خزمەتگوزاری و ژێرخانی هەرێمەکە دەکاتە ئامانج، ئەم هێرشانەی وەک هەوڵێک بۆ شکاندنی ئیرادەی گەلانی هەرێمەکە پێناسەکرد، دووپاتی کردەوە، ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێگرییە لەم هەوڵانەی دەوڵەتی تورک، بانگەوازی کرد هەمووان دژی هێرشەکان بوەستنەوە.

ئەندامی (Unisane) ستیڤن سمایلی، ئاماژەی بەوە کرد، تیۆرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەلێک گرنگن بۆ بونیادنانی ژیانێکی نوێ و ئازاد، بەتایبەت بۆ پاراستنی ژینگە، ناسینی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گرنگە بۆ چارەسەری کێشەکانی چەپ لە ئەوروپا.

دووپاتی کردەوە، تیۆرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیوەست بە ئازادی ژنان، چەندین هەنگاو لەپێش ئەوروپاوەیە.

هەروەها ڕایگەیاند، کوردەکان بە دەوڵەتە فاشیستەکان دەورە دراون، چونکە بەرگری لە خۆیان و بەهاکانی مرۆڤایەتی و ئازادی و یەکسانی دەکەن، بۆیە پێویستە خاوەندارێتی لە کوردەکان بکرێت.

لە کۆتاییدا، جەختی کردەوە، گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، زیندانیکردنی فێمینیزم و ئازادی و یەکسانییە، گۆشەگیری و کوشتنی بەهاکانی مرۆڤایەتییە، بۆیە پێویستە ئازاد بکرێت.