ئەنجو: لە دژی شەڕ و داگیرکاری بەشداری لە چالاکیەکەى کارتالی ئیستەنبول دا بکەن

فەرهاد ئەنجو هاوسەرۆکی هەدەپەی ئەستەنبوڵ ڕایگەیاند، تاکە چارەسەر لەناوبردنی مێشک و عەقڵیەتی ئەو دەسەڵاتەیە، کە سوورە لەسەر سیاسەتی شەڕ و توندوتیژی. ئەنجو داوای لە گەل کرد، بەشداری لە گردبونەوەی ناوچەى کارتاڵ لە ئیستەنبول بکەن.

 

پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە ٧ی ئابدا بە دروشمی "چارەسەر لەگەڵ ئێمەیە، نا بۆ شەڕ و داگیرکاری" لە ناوچەی کارتالی ئیستەنبول گردبونەوەیەک ساز دکەن. فەرهاد ئەنجو هاوسەرۆکی هەدەپەی ئەستەنبوڵ لەبارەی گردبونەوەکەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

ئەنجو ڕایگەیاند، دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە پێش هەڵبژاردن هەم دەیەوێت دەنگدەران لە دەوری خۆیان کۆبکەنەوە و هەم فاشیزم هەمیشەییتر بکەن و وتی: "ئامانجی سەرەکی لە سەردان و چاوپێکەوتنەکانی ئەردۆغان لە دەرەوە پلانێکە بۆ هێرش و داگیرکردنی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، بۆیە پێویستە لە دژی داگیرکاری و هێرشەکانی ئێستا و هەروەها لە دژی پێداگری لەسەر سیاسەتی شەڕ و هەوڵێکی نوێ بۆ هێرشکردن، هەڵوێست وەرگرین".

ئەنجو ڕایگەیاند، لە دژی سیاسەتەکانی گوشارەکانیان چەندین گردبونەوەیان ئەنجام داوە، بەڵام لە بنچینەدا هەڵوێستی گەل و هەدەپە لە دژی پێداگری لەسەر شەڕ دەردەبڕن و وتی: "نزیکەی هەفتەیەکە بە چڕی کار دەکەین و لەهەموو ناوچەکان پلانمان ئامادەکردووە. پێشوازییەکی زۆر لەلایەن گەلەکەمانەوە هەیە، لە بواری تەکنیکیشەوە ئێمە ئامادەکاری خۆمان کردووە، لەبەر ئەوە ئێمە بە بەشدارییەکی زۆر و بەهێزەوە گردبونەوەیەکی زۆر بەهێز و گەورە ئەنجام دەدەین".

فەرهاد ئەنجو هاوسەرۆکی هەدەپەی ئەستەنبوڵ ڕاشیگەیاند، قەیرانەکان ئێستا لە کەسایەتیی ئاکەپەدا بە زەقی و ڕوونی دیارەن وتی، "بۆیە تەنها چارەسەری ئێمە لابردنی ئەو دەسەڵاتەیە. دەبێت ئێمە لە شوێنی ئەمەدا ئیدارەیەکی نوێی دێموکراسی دابمەزرێنین، مێشک و عەقڵیەتی قەدەغەکار و نادروست لەناوبەرین، ئەو مێشکانەی کە سوورن لەسەر شەڕ و توندوتیژی لاببرێن. بەم بۆنەیەوە داوا لە گەلەکەمان دەکەم، کە ڕۆژی ٧ی ئاب کاتژمێر ١٧:٠٠ لە مەیدانی کارتالی ئیستەنبول دەنگی خۆیان دژی ئەم تێگەیشتنە بەرز بکەنەوە".

ژ.ت