ئەنجومەنی گەلی سریانەکان لە ئەوروپا پۆلیسی ئەڵمانیای شەرمەزار کرد

ئەنجومەنی گەلی سریانی لە ئەوروپا بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە دۆسڵدۆڵفی ئەڵمانیا چالاکی دانیشتنی ئەنجامدا. بەڵام پۆلیس رێگای نەدا ئاڵای نەتەوەی ئاشوری بەرزبکرێتەوە.

ئەنجومەنی گەلی سریانی لە ئەوروپا بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە دۆسڵدۆڵفی ئەڵمانیا چالاکی دانیشتنی ئەنجامدا.چالاکوانێک بە ناوی سەبری بارسیلیبۆ ویستی ئاڵای نەتەوەیی ئاشوریەکان بەرزبکاتەوە، بەڵام پۆلیس رێگای نەدا ئاڵاکە بەرز بکاتەوە.

ئەنجومەنی گەلی سوریانی لە ئەوروپا لەبارەی فشارەکانی دەوڵەتی ئەڵمانیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، "لەگەڵ ئەوەی کە ئاڵای ئاشوری – سوریانی لە لیستی ئاڵا و نیشانەکانی قەدەخەی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیادا نییە، بەڵام بە ئەنقەست قەدەغەکر. ئەم ئاڵایە ٥٠ ساڵە سمبوڵی سریانیەکانە و دەسەڵاتی ئەڵمانیا بەم پێیە پشتگیری لە ئەردۆغان دەکات. دەوڵەتی تورکیش چەندین ساڵە دەیەوێت ناسنامە و کەلتوری سریانیەکان لەناوببات. زمان و موزیکی سریانی لە تورکیا قەدەغەکراوە، کڵێسە و ماناستیر لە سوریانەکان سەندرانەوە. ئەڵمانیاش دەیەوێت هەمان سیاسەتی بەڕێوە ببات و رەوایەتی بە تاوانەکانی سەر سوریانەکان بدات."

ف.ق