ئەنجوومەنەکانی فیدراسیۆنی کوردانی باشووری ئەڵمانیا یەکەمین کۆنفرانسی خۆیان بەڕێوەبرد

فیدراسیۆنی ئەنجوومەنەکانی کۆمەڵگەى کوردستانیان لە پارێزگاکانی بادن – ڤورتێمبێرگ و بایرن لە باشووری ئەڵمانیا (FCK BW-BAYERN) یەکەمین کۆنفرانسی خۆیان رێکخست.

کۆنفرانسەکە بە بەشداریی نوێنەرانی ١٢ ئەنجوومەن و ٣ کۆمۆن و چەندین رێکخراوی تر لە نێوان رۆژانی ١٠ – ١١ی نیساندا بەڕێوەچوو.

لە کۆنفرانسەکەدا گفتوگۆ لەسەر دامەزراندنی سیستمی پارادیگمای دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و ئازادیی ژن کرا.

لە گفتوگۆکاندا باسی ئەوەکرا، کە پێویستە لە دژی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست سیستمی مۆدێڕنیتەى دیموکراتیک بونیات بنرێت و باسیان لە گرنگیی بە رێکخستنکردنی ئەنجوومەن، کۆمۆن، کۆپەراتیڤ و هەرەوەزییەکان و ئەکادیمییەکان کرا.

 هەروەها لێکدانەوەى بۆ دۆخی گەنجانی کورد لە ئەوروپا کرا و لە گفتوگۆکاندا ئاماژ بەوەکرا، دەبێت گەنجان بەپێی رێنوێنییەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، کە دەیوت "ئێمە بە گەنجێتی دەستمان پێکرد و بە گەنجێتیش سەردەکەوین" رۆڵی پێشەنگایەتی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان درێژە پێ بدەن و زۆر زیاتر لەوەی هەیە بەشداری هەڵمەتی ئازاد ببن و دەبێت لە ئەنجوومەنەکانیشدا بەشدار بن.

لە کۆنفرانسەکەدا بۆ بەڕێوەبردنی کارو خەباتی جۆراجۆر چەندین بڕیاری گرنگ و پێویست دران.

ژ.ت