یەپەگە ناسنامەی شەڕڤانێکی شەهیدی ئاشکرا کرد
یەپەگە رایگەیاند، شەڕڤانێکیان بەناوی ئاگر عەفرین بەهۆی نەخۆشیەوە لە ٢٣ی کانونی یەکەمدا شەهید بووە.
یەپەگە رایگەیاند، شەڕڤانێکیان بەناوی ئاگر عەفرین بەهۆی نەخۆشیەوە لە ٢٣ی کانونی یەکەمدا شەهید بووە.
ناوەندی راگەیاندنی یەپەگە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بە شەهیدبوونی شەڕڤانێکی کرد کە بەهۆی نەخۆشیەوە بووە.
یەپەگە وتی، "هاوڕێمان ئاگر عەفرین لە ٢٣ی کانونی یەکەم لە ئەنجامی نەخۆشیدا شەهید بوو. هاوڕێمان ئاگر عەفرین لەنێو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز لەدایک بووە. دوای داگیرکردنی عەفرین وەک گەنجێکی بەشەرەف بۆ رزگارکردنی زێدەکەی، بۆ ئەوەی تۆڵە لە داگیرکەران بکاتەوە، بەشداری ریزەکانی ئێمە بوو."
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "ئێمە بەڕێزەوە یادی شەهید ئاگر عەفرین و هەموو شەهیدان دەکەینەوە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید و گەلەکەمان دەکەین."
ناسنامەی شەهید بەم شێوەیەیە:
ناسناو: ئاگر عەفرین
ناو و پاشناو: محەمەد عەبدولرەحمان
ناوی دایک: فیدان
ناوی باوک: جەمیل
شوێن و مێژووی شەهیدبوون: حەلەب / ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
ف.ق