ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی: ١٩ کەس دەستگیرکران
لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا لە پێنج شار کە ناوەندەکەی ئەنقەرەیە و بە پاساوی بەشداری لە پیرۆزباییەکانی نەورۆز دەستیپێکراوە، ١٩ کەس دەستبەسەرکران.
لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا لە پێنج شار کە ناوەندەکەی ئەنقەرەیە و بە پاساوی بەشداری لە پیرۆزباییەکانی نەورۆز دەستیپێکراوە، ١٩ کەس دەستبەسەرکران.
پۆلیسەکان بە پاساوی لێپرسینەوەیەک لە بارەی ئەو کەسانەی لە ئەنقەرە بەشدارییان لە پیرۆزبایی نەورۆز کردبوو، هەڵیانکوتایە سەر زۆر ماڵ. زانرا کە هەڵکوتانە سەر ماڵان لە ٥ شار بە ناوەندێتی ئەنقەرە ئەنجامدراوە ١٩ کەس دەستگیرکراون.
زانرا کە لە ناو ئەو کەسانەی دەستگیرکراون ئەندامانی ئەنجومەنی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) بەدریە ئیرماک و بەباهات چاپلان، خەلیل گوزەل، ئەحمەد گوزەل، ئایکوت بۆزکوش، جیهاد گوموش، مەرد ئۆستونداغ، یاسین باخچڤان، سەمەد ئایاتاچ و قادر ئایتاچ هەن.
دەستگیرکراوەکان گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایسی ئەنقەرە.
هـ . ب