ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی؛ لە جولەمێرگ شەش گەنج دەستگیرکران
لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی دەوڵەتی تورک لە جوولەمێرگ ٦ گەنج دەستگیرکران.
لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی دەوڵەتی تورک لە جوولەمێرگ ٦ گەنج دەستگیرکران.
لە چوارچیوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی دەوڵەتی تورک پۆلیسی هێزی تایبەت لە جولەمێرگ هەڵیانکووتایە سەر ماڵی هاووڵاتیاندا. پۆلیس درگای ماڵەکانی شکاند و دەربازی ناوماڵەکان بوون. لەو هێرشەدا مووراد یاشار، حکمەت ناموغلو، بارش کەسکان، ئیسماعیل کۆرکماز، سەدات دەنیز و حسێن ئۆرهان دەستگیر کران.
ڕاگەیەنرا کە دەستگیرکراوەکان گوازراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شاری جولەمێرگ.
ک-ش