ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی لە ئامەد و ئەنتالیا
لە ئامەد ٦ کەس لەو ١٢ کەسە زیندانیکران، کە ڕۆژی ١ی تشرینی یەکەم دەستگیرکرابوون. هاوکات ئەمڕۆ لە ئەنتالیا لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە شاری ئەنتالیا چەندین کەس دەستگیرکران.
لە ئامەد ٦ کەس لەو ١٢ کەسە زیندانیکران، کە ڕۆژی ١ی تشرینی یەکەم دەستگیرکرابوون. هاوکات ئەمڕۆ لە ئەنتالیا لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە شاری ئەنتالیا چەندین کەس دەستگیرکران.
لە ١ی تشرینی یەکەم لە ٥ شاردا پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵان و لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی لە ناوەندی ئامەد ١٢ کەس بەتۆمەتی "پێشڕەوییان بۆ پەکەکە کردووە" دەستگیرکران و ٦ کەسیان لەلایەن دادگای سزاکانی ئێشکگرەوە سزای زیندانیکردنیان بۆ دەرکرا.
حەسەن بەکر، عەلی عوسمان نادیرئۆغڵو، ئۆزان ئۆرال، نیزامەدین ئیپک، مستەفا یاپارک و محەمەد عارف بوداک بەتۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستندا" زیندانیکران و ئەوانی دیکەش بە مەرجی مانەوە لە ژێر چاودێریی دادگادا ئازادکران.
پۆلیسی دەوڵەتی تورک سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر هالکەڤی (Halkevî) و حیزبی سەرلەنوێ بونیاتنانەوەى سۆسیالیزم (سەیەکەپە / SYKP) و بەڕێوەبەرانی پارتى کرێکارانى تورکیا (تیپ - TÎP) و لە ئەنجامدا چەندین کەس دەستگیرکران.
هۆکاری دەستگیرکردنەکان نەزانراوە و ناوی هەندێک لە دەستگیرکراوەکان بەم شێوەیەیە: سەرۆکی لقی هاڵکەڤیی ئەنتالیا گورکان گولسەڤەن، ئەندامی ئەنجومەنی پارتیی سەیەکەپە تایلان سۆنمەز و ئەنەنس کە پاشناوەکەی نەزانراوە دەستگیرکراون.
ژ.ت