یەپەسە-یەپەسە ژن ئاماری ٢ مانگی چالاکیەکانی بڵاوکردەوە
یەپەسە- یەپەسە ژن ئاماری دوو مانگی چالاکییەکانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئیدی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرپرسیاریەتییەک نییە، کە دوابخرێت.
یەپەسە- یەپەسە ژن ئاماری دوو مانگی چالاکییەکانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئیدی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرپرسیاریەتییەک نییە، کە دوابخرێت.
دەستەی بەڕێوەبەریی یەپەسە- یەپەسە ژن ئاماری ٢ مانگی چالاکیەکانی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ڕێبەرمان لە تێکۆشانێکی بێوێنەدایە بۆ ئازادیی گەل لە دژی فاشیزم. چیتر ئازادی جەستەیی ڕێبەرمان ئەرکێک نییە، کە دوابخرێت".
ئەم زانیاریانەی خوارەوەش لەسەر چالاکییەکانی دوو مانگ خراونەتەڕوو:
"تیمی وەڵامدانەوەی شەهید شەڕڤان ئەرکەندی لە نزیک گوندی ناڤیان - کانیا میر لە هەرێمی بەستا لە کاتی تێپەڕبوونی تراکتۆرێک کە داری بڕیبوویەوە، چالاکییەکی تەقاندنەوە ئەنجامدرا. ئەوەندەی ڕوون بووەتەوە لە چالاکیەکەدا کۆنترا جەردەوان ئۆزگور بابات، مەروان بیلەن، دیندار بەنەک و حەسەن بابات برینداربوون.
ڕۆژی ٢٥ی ئەیلول تیمی وەڵامدانەوەی شەهید جانفەدا ساسۆن لە یەپەسە ژن بە بۆمبێکی دەنگی لە دژی ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی هاتووچۆ لە گەڕەکی یەنیشەهیری ناوچەی فارقینی ئامەد ئەنجامدا.
ڕۆژی ٢٧ی ئەیلول تیمی وەڵامدانەوەی شەهید چیا زاپ لە ناوچەی قاسم پاشای ئیستەنبول لە دژی مارکەک شۆک، چالاکیان کرد.
ڕۆژی ٢٨ی ئەیلول تیمی وەڵامدانەوەی شەهید ئەرداڵ شاهین لە یەپەسە ژن لە ناوچەی عومرانیەی ئیستەنبول ئۆفیسێکی ڕژێمی فاشیستیی ئاکەپە - مەهەپەی نەژادپەرستیان سوتاند.
ڕۆژی ١٧ی تشرینی یەکەم تیمی وەڵامدانەوەی شەهید زەلال خەزران لە شەقامی عەلی پنار لە گەڕەکی شەهیدلکی ئامەد لە دژی پاسی پاسەوانەکانی زیندان چالاکیان کرد، ئەوانەی کرانە ئامانج پاسەوانەکانی زیندانی جۆری ژمارە ١ و ژمارە ٢ی جۆری دی بوون لە ئامەد.
ڕۆژی ٢٦ی تشرینی یەکەم، تیمی وەڵامدانەوەی شەهید ئارژین ئامەد لە یەپەسە ژن لە ناوچەی ئەفلەری ئایدن بۆ هۆشیارکردنەوەی بە چەکی کەسی تەقەیان لە دوکانی شەعبان کۆیونجو-ی ئاکەپەیی کرد.
ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەم تیمی وەڵامدانەوەی شەهید جودی فاراشین لە یەپەسە ژن لە دژی زرێپۆشێکی پۆلیس لە ناوچەی ئەلباکی وان لە گەڕەکی یەنی چالاکیان ئەنجام دا.
ڕۆژی ٣١ی ئۆکتۆبەر تیمەکانی وەڵامدانەوەی شەهیدمان دیرەن وان، لە ناوچەی باغلەری ئامەد شەقامەکانی فاتیح، گۆچمەنلەر و سەیرانتەقەیان داخست.
ڕۆژی ٣ی تشرینی دووەم تیمی وەڵامدانەوەی سارا تۆڵهەڵدان لە یەپەسە ژن لە دژی سەربازگەی ئۆرچون کوبات لە ناوچەی سەیحانی ئەدەنە چالاکییان ئەنجام دا".
ژ.ت