ئێران سێ خۆپیشاندەری لەسێدارەدا

دەوڵەتی ئێران بە تۆمەتی ' بەشداریان لە شەڕی دژی خوا کردووە' سێ خۆپیشاندەری لەسێدارەدا.

دەزگای دادوەری ئێران رایگەیاند، ٣ کەسیان لەسێدارەداوە کە دەستیان لە کوشتنی کارمەندێکی ئاسایشدا هەبووە لە ١٩ی ئایاردا لە کاتی شۆڕشی ژینا ئەمینیدا.

راگەیەندرا کە مەجید کازمی، ساڵح میرهاشمی و سەعید یەعقوبی لە خۆپیشاندانەکانی ئەسفەهاندا بە دەستگیرکرابوون و دەسەڵاتدارانی ئێران رایانگەیاندبوو کە چەکیان پێبووە و بەشداریان لە شەڕی دژی خوادا کردووە و بۆیەش سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

ئەم سێ کەسە لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵدا دادگایی کرابوون. دەزگای دادوەری ئێران ئەم سێ کەسە تاوانبار دەکات کە دەستیان لە کوشتنی ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشدا هەیە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی رێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی، لە ساڵی ٢٠٢٢دا ئێران دوای چین زیاترین سزای لەسێدارەدان جێبەجێ دەکات. لە ساڵی ٢٠٢١دا لە ئێران ٣١٤ کەس  و لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٥٧٦ کەس لە سێدارەدراون. پێشبینی دەکرێت ئامارەکە زیاتر بێت.

ف.ق