ئەردۆغان بڕیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە ١٤ی ئایاری واژۆ کرد

سەرۆککۆماری تورک رەجەب تەیب ئەردۆغان بریاری بەرێوەچوونی هەڵبژاردن لە ١٤ ی ئایاری واژۆ کرد.

سەرۆککۆماری تورک رەجەب تەیب ئەردۆغان بریاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی واژۆکرد. بە گوێرەی بڕیارەکە هەڵبژاردن لە ١٤ی ئایاردا بەڕێوەدەچێت. دوای ئەوەی بریارەکە لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە، سەرنجەکان دەچنە سەر دەستەی باڵای هەڵبژاردن (یەسەکە).

یەسەکەش ئەمرۆ یاخود سبەینێ کۆدەبێتەوە و بریار دەدات کە هەڵبژاردن لە ١٤ی ئایاردا بەڕێوەبچێت. یەسەکە هەفتەی داهاتوو سەرلەنوێ کۆدەبێتەوە و بەرنامەی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات.

یەسەکە بریار دەدات کە هەڵبژاردن لە ١٤ی ئایاردا بکرێت، ئەگەر هەڵبژاردنەکە بکەوێتە گەڕی دووەمەوە، ئەوا لە ٢٨ی ئایاردا بەڕێوەدەچێت.

هـ . ب