ئەردۆغان جارێكی تر هەڕەشەی هێرش دەكات
سەرۆك كۆماری توركیا و سەرۆكی ئاكەپە، تەیب رەجەب ئەردۆغان پەیوەست بەئامادەكاریەكان بۆ هێرشێكی چاوەڕواننەكراو بۆ سەر باكور و رۆژهەڵاتی سوریا، دیسانەوە دەستی بە هەڕەشەى هێرشکردن کردەوە.
سەرۆك كۆماری توركیا و سەرۆكی ئاكەپە، تەیب رەجەب ئەردۆغان پەیوەست بەئامادەكاریەكان بۆ هێرشێكی چاوەڕواننەكراو بۆ سەر باكور و رۆژهەڵاتی سوریا، دیسانەوە دەستی بە هەڕەشەى هێرشکردن کردەوە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری دەوڵەتی تورک و سەرۆکی ئاکەپە بەردەوامە لە هەڕەشەکانی بۆ هێرشکردنە سەر باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و ئەمجارە وتی:"بۆ ئەوەی مەترسییە ئەمنیەكان لەسەرخۆمان لابدەین، دەست بەجمۆجووڵێكی نوێ دەكەین".
ئەردۆغان سەرۆك كۆماری ئاكەپەیی لە ناوچەی قزلجاهامامی سەر بە ئەنكەرە لە سییەمین كۆبوونەوەی نرخاندنی پارتەكەیدا ئاخاوت. لەئاخاوتنی خۆیدا باسی لەهێرشێكی چاوەڕواننەكراو بۆ سەر باكور و رۆژهەڵاتی سوریای كرد.
ئەردۆغان دیسانەوە بانگەشەی ئەوەی كرد، ٥٠٠ هەزار سوری لە "ناچەى ئارام" نیشتەجێ دەکەن و راشیگەیاندوە؛ بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر نیگەرانییە ئەمنیەكانی سەرخۆمان لابدەین، دەست بەجمۆجوولێكی نوێ دەكەین".
ژ.ت