ئەرزروم: ٢ ئەندامی دەستگیرکراوی هەدەپە رەوانەی زیندان کران

لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی قڕکردنی سیاسیدا، لە ٢ گەڕەکی ناوچەی خۆراسانی شاری ئەرزرۆم دوو لە بەڕێوەبەرانی هەدەپە بە ناوەکانی نەجمەدین ئایدن و ئادەم گوزونگو دەستگیر کرابوون و دوای دەرکردنی بڕیاری سزادان، رەوانەی زیندان کران.

ئۆپڕاسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسیی رژێمە فاشیستەکەی ئاکەپە-مەهەپە بۆ دەستگیرکردنی سیاسەتمەدار و بەڕێوەبەرانی کورد بەردەوامە و لەم چوارچێوەیەدا لە دوو گەڕەکی ناوچەی خۆراسانی شاری ئەرزرۆم دوو بەڕێوەبەری پارتی گەلانی دیمۆکراتیک-هەدەپە بە ناوەکانی نەجمەدین ئایدن و ئادەم گوزونگو دەستگیر کرابوون.

ئایدن و گوزونگو دوای ئەوەی رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەکە کران و دوای وەرگرتنی وتەیان و رەوانەکردنیان بۆ دادگا، لە دادگا بڕیاری سزای زیندانیان بەسەردا سەپێنرا و رەوانە زیندان کران.

ز.ش