ئێشكگرانی ئه‌م هه‌فته‌یه له باسله‌وه هاتوون
'ئێشكگری ئازادی'، كه له ستراسبورگ به‌رده‌وامه، پێی ناوه‌ته هه‌فته‌ی ٤٩٥همین. چالاكوانانی ئه‌م هه‌فته‌یه، ئه‌ندامانی ناوه‌ندی جڤاكی دیموكراتیکی كوردن له شاری باسل-ەوە.
'ئێشكگری ئازادی'، كه له ستراسبورگ به‌رده‌وامه، پێی ناوه‌ته هه‌فته‌ی ٤٩٥همین. چالاكوانانی ئه‌م هه‌فته‌یه، ئه‌ندامانی ناوه‌ندی جڤاكی دیموكراتیکی كوردن له شاری باسل-ەوە.
'ئێشكگریی ئازادی'، كه له‌لایه‌ن ده‌ستپێشخه‌ریی ئازادی بۆ ئۆجه‌لان له ٢٥ی حوزه‌یرانی ٢٠١٢دا له‌پێناو ئازادیی جه‌سته‌یی عه‌بدوڵا ئۆجالان رێبه‌ری گه‌لی كورد ده‌ستیپێكردەوە ماوەی ١٠ ساڵه به‌رده‌وامه.
چالاكییه‌كه له شاری ستراسبورگی فه‌ره‌نسا و له گۆڕه‌پانێك، كه سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی ئه‌وروپای لێیه، ئه‌نجام ده‌درێت و له هه‌فته‌ی ٤٩٥دایه. هه‌ر هه‌فته‌یەک گروپێك له كوردان و دوستانی ئه‌وروپییان ئێشكگری ده‌کەن.
هه‌فته‌ی نوێش به گروپێك له شاری باسلی سویسراوه ده‌ستیپێكرد. گروپه‌كه له محه‌مه‌د تاش، سه‌لمان ئۆرگه و مه‌زڵوم كۆجا كایا ئه‌ندامانی ناوه‌ندی جڤاكی دیموكراتیکی كورد له باسل پێكدێت.
محه‌مه‌د تاش وته‌بێژی گروپه‌كه رایگه‌یاند، ماوه‌ی ١٠ ساڵه گه‌لی كورد به مه‌به‌ستی خاوه‌نداری له رێبه‌ر و به‌هاكانی خۆی له‌به‌رده‌م دامه‌زراوه‌كانی ئه‌وروپا به پێداگرییه‌وه چالاكی به‌ڕێوه ده‌بات.
محه‌مه‌د تاش ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له هه‌فته‌ی جیهانیی مافه‌كانی مرۆڤدا گه‌لی كورد و دۆستانی كورد ده‌ڕژێنه گۆڕه‌پانه‌كان و داوای ئازاكردنی عه‌بدوڵا ئۆجالان رێبه‌ری گه‌لی كورد ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، چالاكیی ئێشكگریی گه‌لی كوردیش بۆ هه‌مان داواكاری ١٠ ساڵه به‌رده‌وامی هه‌یه.
محه‌مه‌د تاش باسی له‌وه‌شكرد، گه‌لی كورد له رێگه‌ی چالاكی ئێشكگرییهوه بانگه‌واز له ئه‌وروپا ده‌كات ده‌ستوری بنچینه‌یی خۆیان كه له‌سه‌ر بنه‌مای مافه‌كانی مرۆڤ و دیموكراسیه جێبه‌جێ بكه‌ن و گوشار بخه‌نه سه‌ر توركیا بۆ ئه‌وه‌ی به پێی یاساكان مامه‌ڵه بكات.
محه‌مه‌د تاش وتی: "له رێگه‌ی ئه‌م چالاكیهمانهوه ئێمه سیاسه‌تی دووڕوویانه‌ی ئه‌وروپا به چاویاندا ده‌ده‌ینه‌وه" و به بیریشی هێنایه‌وه، كه له‌و رۆژه‌وه‌ی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی كراوه و تائێستا له دژی عه‌بدوڵا ئۆجالان رێبه‌ری گه‌لی كورد تاوانی دژه مرۆیی ئه‌نجام ده‌درێت.
محه‌مه‌د تاش راشیگه‌یاند: "تا رێبه‌ری ئێمه ئازاد نه‌بێت، ئێمه‌ی گه‌لی كورد ئازاد نابین" و ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، كه تا ئازادی عه‌بدوڵا ئۆجالان رێبه‌ری گه‌لی كورد، به‌رده‌وام ده‌بن له تێكۆشانه‌كه‌یان.
ژ.ت