ئێشکگری دادپەروەری لە ئیستەنبوڵ گەیشتە ١٠٠ ڕۆژ
ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد لە ئیستەنبوڵ گەیشتە ١٠٠ ڕۆژ.
ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد لە ئیستەنبوڵ گەیشتە ١٠٠ ڕۆژ.
چالاکی ئێشکگری دادپەروەری لە ئیستەنبوڵ بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی هاوکاری و پشتگیری بنەماڵەی زیندانی و حکومدراوانی مەڕمەڕە بەردەوامە.
چالاکییەکە لە ١٠٠ هەمین ڕۆژدا لە بینای دەم پارتی لە ناوچەی سوڵتانغازی بەردەوامە.
لە هۆڵی چالاکییەکە پانکارتی "بۆ بنیاتنانی ژیانێکی ئازاد گۆشەگیری دەشکێنین، دەبینە دەنگی زیندانیان" و "بۆ دادپەروەری گۆشەگیری دەشکێنین، بۆ ئاشتی جڤاکی دەبینە دەنگی زیندانەکان" بە زمانی کوردی و تورکی هەڵواسران.
چالاکوانان یەلەکی سپیان پۆشی بە کوردی و تورکی لەسەر نوسرابوو "گۆشەگیری تاوانی مرۆڤایەتیە" و بەردەوام درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "زیندانەکان دەڕوخێن، ئازادی بۆ زیندانیەکان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرانەوە.
زوبەیدە ئینجی لە چالاکییەکەدا ڕایگەیاند سەرەڕای قەدەغەی دەوڵەت خاوەنداریان لە نەورۆز کردووە و گوتی: "نەورۆز جەژنێکی دێرینی جیهانە، سەرەڕای قەدەغە و فشاری سیستەم، ئەم گەلە لە ڕاستی خۆی دوور ناکەوێتەوە. نەورۆز لە هەموو دایکان پیرۆز دەکەم".