ئێشکگری دادپەروەری: ناتوانین لە ماڵی خۆمان دانیشین، خاوەنداری لە ئیرادەمان دەکەین

لە ئێشکگری دادپەروەری پەیامدرا "تا ڕێبەر ئازاد نەبێت، ئاسوودە نابین".

چالاکییەکانی ئێشکگری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد لە چەند شارێک بەردەوامە.

ئیستەنبوڵ

چالاکییەکەی ئیستەنبوڵ ٥٥ ڕۆژە بەردەوامە.

لا چالاکییەکەدا ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبردنی کۆمەڵەی چاندی دۆستان، تورکەر دەمیرجی ئاماژەی بەوە کرد گەلی کورد زیاد لە هەموو گەلێکی تری ڕۆژهەڵاتی ناوین ڕووبەڕووی ستەم و کۆمەڵکوژی و قەدەغە و بێسەروشوێنی هاتووە، هەروەها پشتیوانی خۆیانی بۆ تێکۆشانی گەلی کورد دووپاتکردەوە، گوتی: "تێکۆشان دژی گۆشەگیری، پەیڕەوی مرۆڤایەتی ئێمەیە، پێویستە هەمووان خاوەنداری لە بەرخۆدانی دایکان و ژنان بکات".

چالاکوان فینجە ئاکمان گوتی: "تا ڕێبەرمان ئازاد نەبێت، ئێمە ئاسوودە نابین. پێویستە ڕێبەرمان ئازاد بکەین و لەنێو خۆماندا بیبینینەوە. ئازادی نزیکە".

مێردین

چالاکییەکەی مێردین بەردەوامە.

بەشداربووانی چالاکییەکە تیشکیان خستەسەر گرنگی مانگرتن لە خواردن و ئێشکگری دادپەروەری و ڕێپێوانی مەزنی ئازادی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد.

دایکی ئاشتی، عەتیە بوڵگان ڕایگەیاند دەیانەوێت دژی گۆشەگیری ئەنجامێک وەدەست بخەن، سڵاوی لە ڕێپێوانکەران و زیندانیان کرد.

وان

چالاکییەکەی وان ٦٣ ڕۆژە بەردەوامە.

لە چالاکییەکەدا چەندین جار درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.

ئەدەنە

چالاکییەکەی ئەدەنە ٦٤ ڕۆژە بەردەوامە.

لە چالاکییەکەدا بە پێشەنگایەتی دایکانی ئاشتی داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەموو زیندانیان کرا. چەندین جار درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" بەرزکرایەوە.

مێرسین

چالاکییەکەی مێرسین بەردەوامە.

لە چالاکوانان، دایکی ئاشتی، ماشەڵا شاکار ڕایگەیاند تێکۆشانیان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەموو زیندانیان بەردەوامە. چالاکییەکە بە چڕینی ستران بەردەوام بوو.

ئامەد

چالاکییەکەی ئامەد ٦٣ ڕۆژە بەردەوامە.

کارمەندانی چاند و هونەرمەندانی ناوەندی چاندی دیجلە و فورات، شانۆی شاری ئامەد، سینەمای ڕۆژهەڵاتی ناوین سەردانی چالاکییەکەیان کرد، چالاکییەکە بە نمایشی هونەری بەردەوام بوو.

درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە.

ئێلح

چالاکییەکەی ئێلح ٥ ڕۆژە بەردەوامە.

چەندین پارت و ڕێکخراو و کەسێتی سەردانی چالاکییەکەیان کرد.

چالاکییەکە بە چڕینی ستران و بەجۆش و خرۆشەوە بەردەوام بوو.