ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتن بەردەوامە

لە چالاکی ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە لە جولەمێرگ گەل هاتنە بەردەم شارەوانی، کێشەکانیان باسکرد و داوای چارەسەریان کرد.

دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ

چالاکییەکانی ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ بەردەوامە.

ئێلح

چالاکی ئێشکگری لە بەردەم شارەوانی ئێلح ١٢ ڕۆژە بەردەوامە، بەڕێوەبەرانی دەم پارتی و دەبەپە و نوێنەرانی تەژەئا و ڕێکخراوە مەدەنییەکان بەشداربوون، درووشمی "فشار ئێمە ناوەستێنێت" و "قەیوم دەڕوات، گەل دێت" بەرزکرایەوە و گۆرانی گوترا.

هاوڵاتیان دووپاتیان کردەوە تا کۆتایی هاتنی ڕژێمی قەیوم کۆتایی دێت و شارەوانی جولەمێرگ دەگەڕێنرێتەوە و درێژە بە چالاکی دانیشتن دەدەن.

ئامەد

چالاکییەکەی بەردەم شارەوانی ئامەد و شارەوانی ناوچەکان ١٢ ڕۆژە بەردەوامە، لە چالاکییەکەدا درووشمەکان دژی دەستبەسەراگرتن بەرزکرایەوە.

ئەندامانی پلاتفۆرمی پاراستن و پشتیوانی شاری ئامەد سەردانی شارەوانی ئامەدیان کرد، لەلایەن هاوسەرۆکی شارەوانی دۆغان خاتوون پێشوازیان لێ کرا، ئەندامی پلاتفۆرمەکە، ناهید ئەرەن ڕایگەیاند دانانی قەیوم دژی ئیرادە و مافی دەنگدانە، گوتی: "دژی سیستەمی قەیوم دەوەستینەوە".

پاشان هاوڵاتیان باسی کێشەی ئاویان کرد، هاوسەرۆکی شارەوانی دۆغان خاتوون گوێبیستی داواکارییەکانیان بوو، بەڵێنی چارەسەری کێشەکانی دا. هاوڵاتیان بە درووشمی "سەرۆکی هەرە مەزن سەرۆکی ئێمەیە" لە شوێنی ئێشكگرییەکە دووکەوتنەوە.