ئێشکگری ئازادی، هەفتەی ٦٠٥ بە گرووپێکی نوێوە بەردەوامە
چالاکی ئێشکگری ئازادی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگ، لە هەفتەی ٦٠٥ هەمدا بە گرووپێکی نوێوە لە شاری بۆردیۆی فەرەنساوە بەردەوامە.
چالاکی ئێشکگری ئازادی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگ، لە هەفتەی ٦٠٥ هەمدا بە گرووپێکی نوێوە لە شاری بۆردیۆی فەرەنساوە بەردەوامە.
بەپێشەنگایەتی دەسپێشخەریی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری، لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لە ٢٥ ی حوزەیرانی ٢٠١٢ بەدواوە "ئێشکگری ئازادی" دەست پێ کردووە.
لە هەفتەی ٦٠٥ دا چالاکییەکەدا، سێ وڵاتپارێز لە هەرێمی بۆردیۆی فەرەنسا، ئەنگین سەزەن و حەسەن کارتال و یوسف ئەردەم، ئێشکگرییەکەیان وەرگرت.
وتەبێژی گرووپەکە ئەنگین سەزەن ئاماژەی بەوە کرد بە هیچ جۆرێک گۆشەگیری قبووڵ ناکەن، سڵاوی لە مانگرتن لە خواردنی زیندانەکان و بەرخۆدانەکان لە کوردستان و جیهان دژی گۆشەگیری کرد.
سەزەن گوتی "بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین لە هەموو گۆڕەپانێکدا بە بەرپرسیارێتیەوە ڕۆڵ بگێڕن".