ئێشكگری ئازادی له‌لایه‌ن ده‌ستپیشخه‌ری ئازادی بۆ ئۆجالان له ٢٥ی حوزه‌یرانی ٢٠١٢دا ده‌ستیپێكردووه، پێینایه هه‌فته‌ی ٥٢٦هه‌مینه‌وه.
چالاكی ستراسبورگ له گۆڕه‌پانێك كه دامه‌زراوه‌كانی ئه‌وروپای تێدان، هه‌موو هه‌فه‌ته‌یه‌ك له‌لایه‌ن گروپێك له كوردان و دۆستانیان له ئه‌وروپاوه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
چالاكوانانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ك ئه‌ندامانی نه‌جه‌ده‌كه‌ی شاری لوزێرنی سویسران. گروپه‌كه له عه‌بدولره‌حیم ئیلباش، موها شاهین و ڤه‌جدی ئیلهان پێكدێن.
عه‌بدولره‌حیم ئیلباش له‌سه‌ر ناوی گروپه‌كه قسه‌ی كرد و به بیریهێنایه‌وه كه ژماره‌یه‌كی زۆر كورد ١١ ساڵه له‌به‌رده‌م دامه‌زراوه‌كانی ئه‌وروپا چالاكی ده‌كه‌ن.
ئیلباش وتی، "به‌ڵام ئه‌وروپا خۆی كوێر، كه‌ڕ و لاڵ كردووه" و سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر رۆڵی ئه‌وروپا له گۆشه‌گیریدا. ئیلباش ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه گه‌لی كورد به رێگه‌ی چالاكییه‌كانیان تاوانه‌كانی ئه‌و دامه‌زراوانه به‌رده‌وام ده‌خه‌نه به‌رچاو.
عه‌بدولره‌حیم ئیلباش له درێژه‌دا وتی، "بانگه‌وازی ئێمه له گه‌له‌كه‌مان له ئه‌وروپا، له خه‌ڵكی كوردستان ته‌واویان ئه‌وه‌یه: بابه‌تی گه‌رم و رۆژه‌ڤی سه‌ره‌كی ئێمه به‌رده‌وام ده‌بێت رێبه‌ر ئاپۆ بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ ئازادی كوردستانه".
هـ . ب