بە پێشەنگایەتیی دەستپێشخەریی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ەوە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا چالاکیی 'ئێشکگریی ئازادی' بەڕێوەدەچێت.
ئێشکگریی ئازادی لە هەفتەی ٥٧١هەمین دایە. چالاکیی ئەم هەفتەیە لەلایەن ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی کوردستان بە ناوەکانی سەرحەد کەکلیک، ئۆزگور گونەر، مستەفا دەمیر و ئەیوب کایا بەڕێوە دەچێت.
سەرحەد کەکلیک بە ناوی چالاکوانانەوە وتی، "ئێمە لێرە داوا لە ڕای گشتی، پەرلەمانی ئەوروپا، بە تایبەتی گەلی کورد دەکەین، ماوەیەکی دوور و درێژەهیچ هەواڵ و زانیارییەک لە رێبەرەکەمان نییە. ئێمە دەمانەوێت جارێکیتر نیگەرانیی خۆمان بخەینەڕوو. ئیمە بەڵێنی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، کە هەرگیز لە هێڵی ڕێبەرەکەمان دوور ناکەوینەوە و هەمیشە داکۆکی لە ڕێبەرەکەمان دەکەین.
ئێمە بۆ ڕای گشتیی ئەوروپا دەڵێین، گەلی کورد لە بەرامبەر داگیرکەرییەک، کە سەد ساڵە بەردەوامە، شکستی نەهێناوە و بە دڵنیایشەوە شکست ناهێنێت. گەلی کورد لە هەر چوار لای جیهان بۆ ئازادیی خۆی و ئازادیی ڕێبەرەکەی دەست لە تێکۆشان هەڵناگرێت. بە دڵنیاییەوە بەردەوامی بە بەرخودانەکەی خۆی دەدات. تێکۆشانمان لە دژی هێزە داگیرکەرەکان بەردەوام دەبێت. ئێمە جارێکیتر داوا لە گەل و گەنجانی کورد دەکەین، تاوەکو ئازادیی ڕێبەرەکەمان و کوردستان نابێت دەست لە بەرخودان و تێکۆشان هەڵبگرن. بۆ ئازادیی ڕێبەرەکەمان داوا ل هەموان دەکەین بەشداری لە ئێشکگریی ئازادی دا بکەن".
ژ.ت