ئێشکگریی دادپەروەری لە پێش پەڕلەماندا لە ڕۆژی ٢٠ـەمینی دایە
ئەمینە شەنیاشار کە لە پێناو هاوژین و کوڕەکانیدا لە ڕحا کوژران درێژە بە ئێشکگریی دادپەروەری دەدات، لە ڕۆژی ٢٠ـەمدا لە پێش پەرلەمانی تورکیا جارێکی دیکە داوای دادپەروەری کردەوە.
ئەمینە شەنیاشار کە لە پێناو هاوژین و کوڕەکانیدا لە ڕحا کوژران درێژە بە ئێشکگریی دادپەروەری دەدات، لە ڕۆژی ٢٠ـەمدا لە پێش پەرلەمانی تورکیا جارێکی دیکە داوای دادپەروەری کردەوە.
١٤ ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە پیرسوس، هاوژین و دوو کوڕی ئەمینە شەنیاشار لەلایەن پاسەوان و خزمەکانی پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژران و کوڕێکی زیندانی کرا. چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم پەرلەمان ٢٠ ڕۆژە بەردەوامە.
پەرلەمانتاری دەم پارتی رحا، مەدحەت سانجار سەردانی ئەمینە شەنیاشاری کرد.
ئەمینە شەنیاشار جارێکی دیکە ئەوەی بیرهێنایەوە ئەو کەسانەی کۆمەڵکوژییەکەیان کرد، ئازاد کران، بەڵام کەچی کوڕەکەی فازل شەنیاشار بەبێ تاوان دەستگیرکراوە.
ئەمینە شەنیاشار ئاشکرایکرد تا هەموو تاوانبارن دادگای نەکرێن و کوڕەکەی ئازاد نەکرێت لە چالاکیەکانی بەردەوام دەبێت.