"ئێشکگریی دادپەروەریی" هەدەپە لە ناوەندی گشتیی حیزبەکە درێژەى پێدەدرێت
ئێشکگریی دادپەروەری، کە دوای زەوتکردنی پەرلەمانتاریی عومەر فاروق گەرگەرلی ئۆغڵو و دۆزی داخستنی هەدەپە دەستیپێکردووە، لە ناوەندی گشتیی هەدەپە بەردەوامیی پێدەدرێت.
ئێشکگریی دادپەروەری، کە دوای زەوتکردنی پەرلەمانتاریی عومەر فاروق گەرگەرلی ئۆغڵو و دۆزی داخستنی هەدەپە دەستیپێکردووە، لە ناوەندی گشتیی هەدەپە بەردەوامیی پێدەدرێت.
هەدەپە لە پەرلەمان دەستی بە ئێشکگریی دادپەروەری کرد. دوای ئەوەى گەرگەرلی ئۆغڵو بە زۆر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پەرلەمان دەستگیرکرا و لە پەرلەمان بردیان بۆ دادگا، هەدەپە رایگەیاند، چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەرییان لە ناوەندی گشتیی حیزبەکەیان درێژەى پێدەدرێت.
لەو چوارچێوەیەدا بۆ چالاکیی ئێشکگریی و سەردانی چالاکییەکە، هەموو رۆژێک لە کاتژمێر ١٠:٠٠ بۆ ١٧:٠٠ پێشوازی لە پشتیوانانی چالاکییەکە دەکرێت.
ژ.ت