ئێشكگریی ئازادی له‌گه‌ڵ گروپی هامبورگ به‌رده‌وامه‌

ئێشكگریی ئازادی كه‌ له‌ ستراسبورگ ئه‌نجام ده‌درێت، به‌رده‌وامه‌.

ئێشكگری ئازادی كه‌ له‌لایه‌ن ده‌ستپێشخه‌ری ئازادی بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌ ٢٥ی حوزه‌یرانی ٢٠١٢ له‌پێناو ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستیپێكردووه‌، له‌ هه‌فته‌ی ٥٣١ هه‌میندا به‌رده‌وامه‌.

چالاكی له‌ شاری ستراسبورگی فه‌ره‌نسا به‌رده‌وامه‌ و هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك گروپێك له‌ كوردان و دۆستانیان له‌ ئه‌وروپا ئێشكگری ده‌كه‌ن. ئێشكگرانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئه‌ندامانی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیكی كوردی هامبورگن.

گروپه‌كه‌ له‌ ئیدریس ساڤجی، دیار ساڤجی، به‌رات ساڤجی و هارون باقی پێكدێت.

هـ . ب