چالاکیی ئێشکگریی ئازادی لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە لەلایەن دەستپێشخەریی ئازادی بۆ ئۆجالان و لە پێناو ئازادیی جەستەیی و کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی قورسی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت و ئێستا لە ٤٦٦هەمین هەفتەدایە.
ئێشکگرییەکە هەموو هەفتەیەک لەلایەن دەستەیەک لە کوردان و دۆستانیان لە گۆڕەپانی بەردەم رێکخراوەکان و دامەزراوەکانی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت و ئێستا چالاکییەکە لە ٤٦٦هەمین هەفتەدایە و چالاکیی ئەم هەفتەیە لەلایەن بزووتنەوەى ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە ئەڵمانیا) بەڕێوەدەچێت.
ساکینە ئەلبیستان بە ناوی دەستەکەوە وتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، ژنان لەسەر رێگای تێکۆشانی ئازادیی رێبەر ئاپۆ لە دژی فیۆداڵیزم و کۆیلەیەتی شەڕێکی گەورەیان کردووە و دەیکەن.
ئەلبیستان لە بەردەوامیی وتەکانیدا رایگەیاند، "ئۆجالان هێڵی سوورمانە. گۆشەگیریی سەر رێبەر ئاپۆ لە بنەڕەتدا بۆ لەناوبردنی تێکۆشانی ئازادیی ژنانی کوردە. تاوەکو گۆشەگیریی کۆتایی پێنەیەت، ئێمە بەردەوام دەبین لە تێکۆشانەکەمان".
ژ.ت