ئێشکگریی ئازادیی ئەم هەفتەیە لەلایەن گروپێک لە سانت گالێنی سویسراوە بەڕێوەدەچێت

ئێشکگریی ئازادی، کە بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت، ئێشکگریی ئەم هەفتەیە لەلایەن گروپێک لە وڵاتپارێزانی سانت گالێن-ی سویسرا بەڕێوەدەچێت.

چالاکیی ئێشکگریی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە هەفتەی ٥٦٢ دایە. ئەم هەفتەیە چالاکییەکە لەلایەن گروپێک لە وڵاتپارێزان بەڕێوەدەچێت، کە لە شاری سانت گالێنی سویسراوە ڕۆیشتون بۆ شوێنی چالاکییەکە لە ستراسبۆرگی فەرەنسا.

چالاکیی ئەم هەفتەیەلەلایەن عابدین یەڵماز، قادر دەمیر ئاگاچ، سێلمان دەمیر تۆک، ئیبراهیم پۆیراز بەڕێوەدەچێت. لە چالاکییەکەدا زانیاری لەسەر گۆشەگیری و تێکۆشانی گەلی کورد بڵاودەکرێتەوە.

ژ.ت