ئەتهەم سارسولوک یادی کرایەوە
ئەتهەم سارسولوک لەو شوێنەی کە تیرۆر کرا یادی کرایەوە.
ئەتهەم سارسولوک لەو شوێنەی کە تیرۆر کرا یادی کرایەوە.
لە ١٢هەمین ساڵوەگەڕی چالاکی گەزیێ دا، لە گوڤەن پارکی ئەنقەرە، کە تیایدا ئەتهەم سارسولوک تیرۆر کرا چالاکییەک بەڕێوەچوو. جەماوەر لە گەڕەکی کزلای چانکایا کۆبوونەوە و بەرەو گوڤەن پارک دەستیان بە ڕێپێوان کرد. لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی "گەزیێ لەبیری ناکات و نەهێڵێت لەبیربچێت، شەهیدانی گەزیێ نامرن"، "بەرخۆدانی گەزیێ لە تێکۆشانی گەنجاندا دەژیت"، "بژی سەرهەڵدان، بژی شۆڕش" و "هاوڕێ ئەتهەم نامرێت" و "دیسان دیسان سەرهەڵدان" وترایەوە.
هەروەها لە کاتی ڕێپێوانەکەدا وێنەی سری سورەیا ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمرالی دەم پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمان بەرزکرایەوە. پۆلیس هەوڵیدا ڕێگری لە ڕێپێوانەکە بکات بەڵام جەماوەر بەربەستەکانی پۆلیسیان تێپەڕاند و گەیشتنە گوڤەن پارک.
پاش لێدوانەکان پۆلیس هێرشی کردە سەر جەماوەر. هاوکات جەماوەر بە درێژەدان بە ڕێپێوانەکەیان و وتنەوەی دروشمەکان وەڵامی گەمارۆی پۆلیسیان دایەوە.