ئەو کەسەی تەرمی نارینی خستە ڕووبارەوە، خرایە زیندان
نەوزاد بەختیار پاش ئەوەی دانی بەوەدا نا تەرمی نارین گورانی خستووەتە ڕووبارەوە، زیندانی کرا.
نەوزاد بەختیار پاش ئەوەی دانی بەوەدا نا تەرمی نارین گورانی خستووەتە ڕووبارەوە، زیندانی کرا.
ئیفادەی نەوزاد بەختیار لە دادگای ئامەد کۆتایی هات، لە ئیفادەکەی دانی بەوەدا نا تەرمی نارین گورانی ٨ ساڵ کە لە ٢١ ی ئاب لە چولی ناوچەی ڕێزانی ئامەد بێسەروشوێن بوو، بردووە بۆ ڕووباری ئەگەرتوتماز کە ٢ کیلۆمەتر لە گوندەکەوە دوورە.
بەختیار بە تاوانی "کوشتنی بەئەنقەستی مناڵ" و بە داوای گرتن ڕەوانەی دادگای سزای سوڵح کرا.
دادگا لە چوارچێوەی هەمان تاوان بڕیاری زیندانیکردنی بۆ نەوازد بەختیار دەرکرد.
هەروەها سەرۆکی داواکاری گشتی کۆماری ئامەد دەربارەی خوشکی نارین گوران، تولین گوران کە ساڵی ٢٠١٩ گیانی لەدەستدابوو، لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد.