یونسکۆ بۆ ئاوەدانکردنەوەی موسڵ ١١٠ ملیۆن دۆلاری تەرخان کرد
کارکردن بۆ نۆژەنکردنەوەی شوێنەوار و باڵەخانە دیرینەکانی شاری موسڵ کە لە شەڕی داعشدا وێران ببوون، بەردەوامە. یونسکۆش بۆ ئاوەدانکردنەوەی موسڵ ١١٠ ملیۆن دۆلاری تەرخان کرد.
کارکردن بۆ نۆژەنکردنەوەی شوێنەوار و باڵەخانە دیرینەکانی شاری موسڵ کە لە شەڕی داعشدا وێران ببوون، بەردەوامە. یونسکۆش بۆ ئاوەدانکردنەوەی موسڵ ١١٠ ملیۆن دۆلاری تەرخان کرد.
بە ئامانجی نۆژەنکردنەوەی موسڵ، منارەی کۆنی مزگەوت، کڵێسا و باڵەخانە دێرینەکان نۆژەندەکرێنەوە.
گەڕەکی کۆن، کۆڵانەکانی دێرین لەلەلایەن چەتەکانی داعشەوە وێنرانکران. لە هاوینی ٢٠١٧دا چەتەکانی داعش لە شارەکە وەدەرنران.
یەکێک لە شوێنەوارە دێرینەکانی موسڵ منارەی ٨٥٠ ساڵەی مزگەوتی ئەلنور بوو کە وەک ئەلهەدباش دەناسرا، بە تەنها بناغەی مزگەوتەکە ماوە. منارەکەی سمبوڵ موسڵ بوو.
یونسکۆش بۆ ئاوەدانکردنەوەی موسڵ دەستی بە هەوڵەکانی کرد و پرۆژەیەکی ئامادە کرد. پرۆژەکە بە تایبەتی لەلایەن ئیماڕات و یەکێتی ئەوروپاوە پشتگیری لێدەکرێت.
دوای ئەوەی داروپەردی باڵەخانەکان کە ٥٦ هەزار تۆن بوو پاککرایەوە، بڕیاردرا منارەی ئەلهەدبا لە مانگی ئازاردا نووژەنبکرێتەوە. ئەم هاوینەش دەست بە نۆژەنکردنەوەی مزگەوتەکە دەکرێت. چاوەڕێ دەکرێت، نووژەنکردنەوەی مزگەوتەکە ساڵی ٢٠٢٣ کۆتایی بێت.
یونسکۆ بۆ منارەکە، ٢ کلێسا، ١٠٠ خانوو و خوێندنگایەک، ١١٠ ملیۆن دۆلاری تەرخان کردووە.
٣١٠٠ کەسیش لە پرۆسەکەدا کار دەکەن. نیوەی کرێکارانیش گەنجی موسڵن.
ف.ق