ئیهەدە: ئێمە پاڵپشتی دایکانی شەممە دەکەین

لقی ئیهەدەی ئامەد لە هەمبەر کردنەوەی دۆسیە بۆ دایکانی شەممە ناڕەزایەتی نیشاندا و پیش دانیشتنەکەی ٢٥ی ئادار پەیامی یەکگرتنیدا.

لقی ئیهەدەی ئامەد لە دژی کردنەوەی دۆسیە بۆ دایکانی شەممە  ناڕەزایەتی نیشاندا و پێش دانیشتنەکەی ٢٥ی ئادار پەیامی یەکگرتنی دا.

 لە ٢٥ی تەباخی ٢٠١٨ لە هەفتەی ٧٠٠هەمی چالاکی دایکانی شەممەدا، پۆلیس دوای ئەوەی کە تووندووتیژی لە دژی دایکان ئەنجامدابوو و ئەوانی دەستگیرکردبوو و دۆسیە بۆدایکان کردەوە. لقی ئیهەدەی ئامەد پێش دانیشتنەکەی دادگە لە ٢٥ی ئادار لە بینای لقەکە کۆنفرانسێکی چاپەمەنی ئەنجامدا.

ئامەد عەبدوڵا زەیتوون هاوسەرۆکی ئیهەدە ئەوەی خستەڕوو کە ئەوان پشتیوانی دایکانی شەممەن و وتی، " مەیدانی گالاتاسارای و بەردرگا کۆشوویۆڵۆ هی گشتمانە و ئێمە لەو شوێنانەدا تێکۆشانی دادپەروەری بەردەوام بکەین.

ئەندامئ کۆمیتەی خزمی بێسەرووشوێنەکانی لقی ئیهەدەی ئامەد پارێزەرغوربەت ئەیاز ڕاگەیەنراوەکەی خوێندەوە و ئەوەی خستەڕوو چالاکییەکانی دایکانی شەممە لە ئیستانبوول لە هەفتەی ٨٣٥هەمدایە و لە ئامەدیش لە هەفتەی ٦٣٣ هەمدا بەردەوادەکات. ئەیاز وتی، " لە گەڕان بە دوای دادپەروەریدا گووشار و ئاستەنگکردن زۆربووە. زۆر جاران تووندووتیژی ئەنجامدراوە، دەستگیر کراون بەڵام وازیان لە تێکۆشان نەهێناوە.

ئەیاز ئەوەی خستەڕوو کە دانیشتنەکە لە ڕۆژی ٢٥ی ئاداردا لە کاتژمێر ١٣:٠٠ بەڕێوە دەچێت  و وتی ، " ئێمە وەک لقی ئیهەدەی ئامەد پاڵپشتی دایکان دەکەین و هەتاکوو جێبەجێ کردنی دادپەروەری پشتیوانی تێکۆشانی ئەوان دەکەین."

ک-ش