ئیمام چەلیک دەمیر پاش ٣٠ ساڵ زیندان ئازادکرا

ئیمام چەلیک دەمیر کە لە ساڵی ١٩٩٥ لە دێرسیم دەستگیرکرا و بۆ ماوەی ٣٠ساڵ لە ١٢زیندانی جیاوازی تورکیا، ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی سەخت بووەوە ئەمڕۆ پاش تەواو بوونی سزا سەپێندراوەکەی ئازاد کرا.

ئیمام چەلیک دەمیر تەمەن ٥٠ساڵ، لە ساڵی ١٩٩٥لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکرا و سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا. چەلیک دەمیر بەساڵان لە ژێڕ بارودۆخێکی سەختدا لە زیندانەکاندا راگیرا و دوای ٣٠ساڵ ئازاد کرا.

چەلیک دەمیر، دوای ئازادبوونی لە زیندانی کۆنیا گەڕایەوە بۆ دێرسیم، شاندێکی دەم پارتی و بەدەپە بە بۆنەی ئازد کردنی چەلیک دەمیر سەردانی ناوبراویان کرد. شاندەکە خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی و هیوای باشی و سەلامەتیان بۆ خواست، لە دیدارەکەیاند ئاماژەیان بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بەرامبەر گەلی کورد کرد.