ئیشکگری ئازادی لەگەڵ گروپێک لە بەلجیکاوە بەردەوام دەبێت

لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا ئیشکگری بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ، لە هەفتەی ٥٩٤ ــەمدا بەڕێوەدەچێت. چالاکییەکە لەگەڵ گروپێک لە شاری شارلێرۆی بەلجیکا بەردەوام دەبێت.

چالاکی ئیشکگریی کە لە لایەن دەستپێشخەری ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ دەستیپێکرد، ئەم هەفتەیە لەگەڵ گرووپێکی نوێ بەردەوامە.

لە هەفتەی ٥٩٤ی چالاکی ئیشکگریدا، گروپێک لە هەرێمی شارلێرۆی بەلجیکا چالاکییەکەیان وەرگرتووە.گرووپەکە پێکهاتووە لە کەرەم ئاشکان، موتات قەرەسو، یوسف دەمیر، فەرهاد عوزمان و سەدات ئایدین.

کەرەم ئاشکان وتەبێژی گرووپەکە سەرنجی بۆ گۆشەگیریی رەها لە سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕاکێشا و ڕایگەیاند:"گۆشەگیری تا دێت قورستر دەبێت."

ئاشکان وتی:" بە هاتنمان بۆ ئێرە داوا لە ئەوروپا و ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن."

 گرووپەکە داوای لە گەلی کوردیش کرد لە دژی گۆشەگیری بڕژێنە شەقامەکان.