ئیشکگریی دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار لە ٦٤هەمین ڕۆژدا بەردەوامە

ئیشکگریی دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم وەزارەتی داد لە ٦٤هەمین ڕۆژی چالاکییەکەیدا بەردەوامە.

ئەمینە شەنیاشار

ڕۆژی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨، پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یڵدز، پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە، هێرشیان کردە سەر دوکانی بنەماڵەی شەنیاشار لە ناوچەی پیرسووسی شاری ڕحا. لەو هێرشەدا هاوسەری ئەمینە شەنیاشار و دوو کوڕی کوژراون. ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان لە شاری ڕحا، فەریت شەنیاشار کە بە برینداری لە هێرشەکەدا ڕزگاری بووە، ئیشکگریی دادپەروەریی گواستەوە بۆ بەردەم وەزارەتی داد، ئیشکگرییەکەی لە ڕۆژی ٦٤ــەمیندا بەردەوامە.

ئەندامانی ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی و پارێزەرانی یاسای کۆمەڵایەتی سەردانی ئەمینە شەنیاشارەیان کرد.

لەم چالاکییەدا ئەمینە شەنیاشار قسەی کرد و ڕایگەیاند، سبەی دەچێتە پێرسوس بۆ دەنگدانی هەڵبژاردنی 31ی ئادار و ڕۆژی دووشەممە دەست بە چالاکییەکانی دەکاتەوە. شەنیاشار وتی تا ئەو کاتەی کوڕەکەی ئازاد دەکرێت بەردەوام دەبێت لە چالاکییەکەی.