ئیشکگریی ئازادی لە هەفتەی ٦٤٥هەمیندا بەردەوامە
بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ١٢ ساڵە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا چالاکی ئیشکگریی ئازادی بەردەوامە. لە هەفتەی ٦٤٥دا ئەو گرووپەی کە لە شاری زیوریخی سویسراوە هاتبوون چالاکییەکەیان وەرگرت.
بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ١٢ ساڵە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا چالاکی ئیشکگریی ئازادی بەردەوامە. لە هەفتەی ٦٤٥دا ئەو گرووپەی کە لە شاری زیوریخی سویسراوە هاتبوون چالاکییەکەیان وەرگرت.
بە پێشەنگایەتیی دەستپێشخەری "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجەلان" و بە ئامانجی هەڵگرتنی گۆشەگیری و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، لە ٢٥ حوزەیرانی ٢٠١٢وە چالاکی ئێشکگری ئازادی بەڕێوە دەچێت.
هەر هەفتە و لە وڵاتێکی جیاوازی ئەوروپا گرووپێک چالاکییەکە وەردەگرن. لە هەفتەی ٦٤٥هەمیندا، ٥ وڵاتپارێز کە لە هەرێمی زیوریخی سویسراوە هاتبوون چالاکییەکەیان وەرگرت.
گرووپە ئێشکگرەکەی زیوریخ بریتی بوون لە تانجو ئەرەن، عەلی کارا، محەمەد شەکەر، زەکی گونەر و جونەید عەلیجی.
عەلی کارا بەناوی گرووپەکەوە قسەی کرد و وتی: "تاکو ئازادکرنی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئێمە بەبێ دابڕان درێژە بە تێکۆشان دەدەین".
کارا داوای لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان کرد وتی: "دەبێت دەستبەجێ هەنگاو بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەرێتیمان بنرێت."
تانجو ئەرەن کە یەکێکی دیکەیە لە ئەندامانی گرووپەکە، ئاماژەی بەوە کرد تاکو گرووپێکی دیکە چالاکییەکەیان لێوەردەگرێت بەردەوام دەبن و وتی: "ئەم ئێشکگرییە تاکو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام دەبێت."
ڕاشیگەیاند، سەرەڕای ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ گۆشەگیری بەردەوامە و تا هەڵگرتنی گۆشەگیری هیچ پرۆسەیەک تاوتوێ ناکرێت.