ئیتالیا: سەرۆکی شارەوانی بەرجەتۆ بۆ ئازادی ئۆجالان بانگەوازی کرد

سەرۆکی شارەوانی بەرجەتوی ئیتاڵیا بۆ ئازادی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بانگەوازیەکی بڵاو کردەوە.

لویگی لوجهی سەرۆکی شارەوانی بەرجەتوی ئیتالیا لە پەیامێکدا داوای ئازادی بۆ عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد. بەم پەیامە، لوجهیش بوو بە یەکێک لەو کەسایەتانەی داوای ئازادی بۆ رێبەری گەلی کورد دەکات لەسەر ئاستی جیهان.

ساڵی رابردووش لە لایەن شارەوانی بەرجەتوی ئیتالیاوە مافی هاوڵاتیبوونی فەخری بەخشرابوو بە عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد.

هەروەها ناوی هەڤرین خەلەف هاوسەرۆکی پارتی دواڕۆژی سوریاش لە پردێکی ئەو شارە نرابوو.

دوای بەخشینی مافی هاوڵاتیبوون بە رێبەری گەلی کورد، بەرپرسە فاشیستەکانی دەوڵەتی تورک ناڕەزایەتیەکی توندیان لە دژی شارەوانی ئەو شارە دەربڕی.

لوجهی لە بارەی ناڕەزایەتی بەرپرسە تورکان رایگەیاند، ئەوانەی ناڕەزایەتی دەردەبڕن ئەو هێزانەن کە دیمۆکراسی لەناو دەبن و وتی:" جارێکی تر ئاشکرا بوو کە ئەو شتەی ئێمە کردوومانە، راستە."

لوجهی کاتێک باسی رێبەری گەلی کوردی کرد ئاماژەی بەوە کرد کە رێبەری گەلی کورد ماوەی ٢١ ساڵە بۆ چارەسەری کێشە کورد، پێشنیار پێشکەش دەکات و وتی:"دەبێت جیهان بەدواداچوونێکی جدی بۆ مۆدێلی ژیانی هاوبەشی گەلانی رۆژئاوای کوردستان بکات. ئەم مۆدێلە دەکرێت ببێت بە نمونە."

ز.ش