یەژەشە ٤ی نیسانی پیرۆز کرد
یەژەشە ٧٦ ـەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆی پیرۆز کرد و گوتی: "ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژی خاوەندارێتی مێژوویی هەڵدەسەنگێنین. تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ژنان، گەنجان و گەلەکەمان نیشانەی ژیانەوەیە."
یەژەشە ٧٦ ـەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆی پیرۆز کرد و گوتی: "ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژی خاوەندارێتی مێژوویی هەڵدەسەنگێنین. تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ژنان، گەنجان و گەلەکەمان نیشانەی ژیانەوەیە."
یەکینەکانی ژنانی شەنگال (یەژەشە) بەبۆنەی ٧٦ ـەمین ساڵی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
یەژەشە ئاماژەی بەوەدا، لە سەرەتادا ڕۆژی ٤ی نیسان کە دەبێتە سەرەتای مێژووی لە دایکبوونەوە، بونیاتنان، ژیانەوە و تێکۆشان لە بەرانبەر بە زوڵم و کۆیلایەتی، سەرەتا لە خاوەنی ئەم مێژووە ڕێبەر ئاپۆ، ژن، گەنج و گەلەکەمان، هەروەها لە هەموو جەنگاوەرانی ڕێبەر ئاپۆ بە فکر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان بونیاتنا و بە فریای کۆمەڵگەی ئێزدییەوە هاتن و لە هەموو شەهیدە قارەمانەکان و لە بنەماڵەی شەهیدانی پیرۆز کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەی یەژەشەدا ئاماژە بەوەکراوە وەک زۆرێک لە کۆمەڵگەکان ڕۆژی ٤ی نیسان بۆ کۆمەلگەی ئێزدیش واتا و بەهایەکی بەنرخ و پیرۆزی هەیە و گوترا: "ئەگەر ئەمڕۆ لە بەرانبەر هەموو جۆرە هێرشێک و زۆرداریەکی سەر کۆمەڵگەکەمان خۆمان دەپارێزین، خۆمان بە ڕێکخستن دەکەین، بووین بە خاوەن دۆز، کەلتوور و مێژوو، بێگومان ئەمە لە سایەیی ڕامانی ڕێبەر ئاپۆوەیە. بێگومان لەدایکبوونی ڕێبەری گەردونی ڕێبەر ئاپۆ وەک لەدایکبوونی خۆمان پێناسە دەکەین و پیرۆزی دەکەین."
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەش بەوەکراوە ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ دەرکەوتنی لەم ڕۆژەوە تێکۆشان و بەرخۆدانی مرۆڤایەتی گەردونی تاوەکو ڕۆژی ئەمڕۆمان دەستپێکردوە و بۆ پاراستنی بەهاکانی کۆمەڵگەکەمان تێکۆشانی کردووە و دەڵێت: "ڕۆحێتی نەتەوەیی بڵند کرد، شوناسی لە دەستچوو، ئەو زمانەی قەدەغە کرابوو، ئەو کەلتوورەی لە لەناوچوونبوو، ئەو بەهایانەی لە دەستچوو بوون یەک بە یەک جارێکی دیکە زیندوو کردەوە؛ هیوا و باوەڕی ژیانی ئازادی نۆژەنکردەوە. چونکە لە ساتەوەختی قەیرانەکاندا ئەوەی سەرلەنوێ زیندووی کردینەوە، بە خاوەن هێزی کردین و دەرفەتی پێداین لەسەر خاک و کەلتوورەکەمان بژین، خودی ڕێبەر ئاپۆیە."
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەش کراوە بە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ کە بۆ شەنگال سەردەمی ڕێنسناسە دەلێت: "لە سەر ئەم بنەمایەدا لەم دوایین پرۆسەدا بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' کاریگەرییەکی گەورەی لە سەرانسەری جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوین و بەتایبەتی هەرێمەکە دانا. لەم خاڵەدا جارێکی دیکە تەواوی مرۆڤایەتی گەواهیدەری هێژایی ڕێبەر ئاپۆیان کرد. بە تایبەتی ڕێبەرێتی بۆ شەنگال سەردەمی ڕێنسانی پێناسە کرد، بۆ ئێمە قۆناغێکی نوێیە. ئێستا ئەم گوتەی ڕێبەرێتی بۆ هەموومان دەبێت بە ڕوانگەی داهاتوو، دەبێت بە بناغەی ئامانجمان. لەسەر ئەم بنەمایە گوتنی ڕێنسانی ئێزدی دەکەین بە تاجی سەرمان و دەیکەین بە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆمان. بۆ ئەمەش لە هەر ساتێکی ژیانماندا و تێکۆشانماندا ڕێبەر ئاپۆ وەک هێز و ئیرادەی سەرکەوتنی ژیانی ئازاد بە بنەما دەگرین."
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکراوە لە سایەیی ئەم فکر و ڕامانەوە بێگومان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دەگەین بە ژیانی ئازاد. لە هەموو ساتەوەختێکی ژیانمادا دەبینە شوێنەکەی فکر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ و گوترا: "لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی دیکە ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە وەک ڕۆژبوونی خۆمان وەریدەگرین لە ڕێبەر ئاپۆ، تەواوی گەلەکەمان، گەلانی ئازادیخواز، ئەو گەلانەی بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشن و لە تەواوی هەڤاڵانمان پیرۆز دەکەین."