بە دیمەن

کاروانی حەوتەمی گەلی کانتۆنی فورات بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازی لێکرا

کاروانی حەوتەمی گەلی کانتۆنی فورات کە نزیکەی هەفتەیەک بوو لە بەنداوی تشرین لە ئیشکگریی بەرخۆداندا بوون گەڕانەوە، لە کۆبانێ بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە گەل چوونە پێشوازییانەوە.

کاروانی حەوتەمی گەلی کانتۆنی فورات کە لە بەنداوی تشرین لە ئیشکگریی بەرخۆداندا بوون و نۆرەکەیان ڕادەستی گرووپێکی دیکە کرد و گەڕانەوە، کاروانەکە لە گۆڕەپانی ژنی ئازادی کۆبانێ بە وتنەوەی دروشم و تلیلەی دایکان لەلایەن سەدان کەسەوە پێشوازییان لێکرا.

گەلی کۆبانی بە جۆشێکی زۆرەوە پێشوازییان لە ئیشکگرانی بەنداوی تشرین کرد و بەرەو پێشوازیان ڕۆیشتن. دواتر گەل پێکەوە سەمایان کرد و بەردەوام دروشمی "بژی بەرخۆدانی قەسەدە" و "بژی بەرخۆدانی یەپەگە- یەپەژە"یان بەرز کردەوە.