ڕۆژ بە ڕۆژ ئابۆری تورکیا زیاتر دەڕووخێت

ڕۆژ بە ڕۆژ ئابۆری تورکیا زیاتر دەڕووخێت، لیرەی تورکی لە بازارەکاندا هیچ بەهایەکی نەماوە.

بەهۆی سیاسەتە هەڵەکانی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەوە وڵات بەرەوە وێرانەیەک دەڕوات.

موراد ئویسال سەرۆکی بانکی ناوەندی تورکیا ڕایگەیاند کە ئاستی مەترسی لەسەر پارەی تورکیا زۆرە و وتی،"ڕۆژ بە ڕۆژ بەرهەمەکانی تورکیا زیاتر بێ بەها دەبن."

ئویساڵ لەبارەی بەهای خۆراک رایگەیاند کە ساڵی ٢٠٢٠ بەهای خواردن لە ١٠،٥٪ەوە بۆ ١٣،٥٪ زیاد بووە و دانی بەوەدانا کە لیرەی تورکی زۆر بێبەها بووە.

گرانبوونی نرخی دۆلار بەرانبەر دۆلاری تورکی زۆر زیاد بووە. لەو کاتەی کە ئویسال باسی لە دابەزینی نرخی لیرە دەکرد، دۆلار جارێکیتر گرانبووە و یەک دۆلار ٨ لیرە و ٣٢ی سەنتی تێپەڕاند. یەک یۆرۆش گەیشتە ٨ لیرە و ٧٧ قوروش و یەک مسقال زێریش گەیشتە ٥٠٦ لیرە.

ف.ق