ژمارەی دەستگیرکراوانی جزیر گەیشتە ١٥ کەس
ژمارەی دەستگیرکراوانی شارۆچکەی جزیر بەهۆی ئۆپەراسیۆنی هەڵکوتانە سەر ماڵەکانەوە گەیشتە ١٥ کەس.
ژمارەی دەستگیرکراوانی شارۆچکەی جزیر بەهۆی ئۆپەراسیۆنی هەڵکوتانە سەر ماڵەکانەوە گەیشتە ١٥ کەس.
دوێنێ هەینی، تیمە تایبەتەکانی پۆلیسی تورک، لە گەڕەکی جودی و نور لە شارۆچکەی جەزیری لە شەرناخ، هەڵیانکوتایە سەر چەند ماڵێک. ئەم بەیانییەش پۆلیس ئۆپەراسیۆنی هەڵکوتانە سەر ماڵەکانی دەستپێکرد و ژمارەیەک هاوڵاتی دەستگیرکرد بە ناوەکانی: عابدین کوچوک، ئیبراهیم شاهنا، ڕەمزی داداک، ناسڕ شاهنا، بەزرخان داداک، ساڵەح بەکر ئۆغلۆ، سینان داڵمەش، محەمەد چاگداڤول، مەتین ئەجاوید، ڕەزوان شاهنا، سەرکان جاگلی، ڕوکەن ئەجێت، مەلیکە دوران، مەهلیسە داڵمەش و حەسەن داداک.
ئێستە دەستگیرکراوەکان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی جزیر بەندکراون، هێشتا هۆکاری دەستگیرکردنیان ئاشکرا نەکراوە، چاوەڕێ دەکرێت ژمارەی دەستگیکراوان زیاتر ببێت.