ژمارەی شەشەمی بولتەنی گۆشەگیری بڵاوبووەوە

بولتەنی گۆشەگیری، کە پەیوەستە بە ئاست و باس و خواسی گۆشگیری لە سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی سیاسی، ژمارەیەکی نوێی بڵاوکردەوە.

بولتەنی گۆشەگیری کە یەکەم ژمارەی لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣دا بڵابووەتەوە. لە سەر ساڵنامەی گۆشەگیری ڕاوەستە دەکات. لە کۆتا ژمارەیشدا بابەتی گۆشەگیری، تانەدان و وەڵام نەدانەوەکانی سی پی تی و سزادانی زیندانیانی سیاسی کە لە چالاکی مانگرتن لە خواردندان، خراونەتە بەرباس.

هەر لەم ژماریەدا ئاماژە بەوەکراوە هەتا ٢١ی ئاداری ٢٠٢٤ گۆشەگیری سەختی سەر ڕێبەری گەلی کورد دەبێتە ٢٤ساڵ، مانگێک و شەش ڕۆژ.

هەروەها ئاماژە بەوەکراوە عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٤ ساڵ و ١٨ ڕۆژە ڕێگەی چاوپێکەتنی لەگەڵ بنەماڵەکیدا لێگیراوە و ماوەی ٤ ساڵ و حەووت مانگە و ١٤ ڕۆژە نەیتوانیوە پارێزەرەکانی ببینێت.

سزایی دیسپلین

لەم ژمارەیەدا ئاماژە بە سزادانی زیندانیانی سیاسی کراوە کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە چالاکی مانگرتن لە خواردندان.

سی پی تی ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ ناکات

هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە وێڕای ئەوەی لە ١٢ی کانوونی دووەم٢٠٢٤دا هەشت نوسینگە و ١٤ ڕێکخراوی ماف و یاسایی، سەردانی سی پی تییان کردەوە بۆ ئەوەی سەردانی زیندانی ئیمراڵی بکات و ڕاپۆرتی خۆی پێشکەشبکات، بەڵام سی پی تی هیچ هەنگاوێکی لەسەر ئەم بابەتە نەناوە و ئەم هەڵوێستەی سی پی تی ڕەخەندان کراوە.