ژمارەی تشرینی دووەم_کانوونی یەکەمی گۆڤاری گەنجانی وڵاتپارێز بڵاو کرایەوە
بە مانشێتی"یان لەگەڵ سەرۆک ئاپۆ دەژین یان ناژین" ژمارەی مانگی تشرینی دووەم_کانوونی یەکەمی گۆڤاری گەنجانی وڵاتپارێز بڵاو کرایەوە.
بە مانشێتی"یان لەگەڵ سەرۆک ئاپۆ دەژین یان ناژین" ژمارەی مانگی تشرینی دووەم_کانوونی یەکەمی گۆڤاری گەنجانی وڵاتپارێز بڵاو کرایەوە.
ژمارەی مانگی تشرینی دووەم_کانوونی یەکەمی گۆڤاری گەنجانی وڵاتپارێز کە بە هەردوو زمانی کوردی و تورکی دەردەچێت، بە مانشێتی "یان لەگەڵ سەرۆک ئاپۆ دەژین یان ناژین" بڵاوکرایەوە. گۆڤارەکە لە ژێر ناونیشانی "پەکەکە زانست، مۆراڵ، ئەخلاق و شەڕێکی مەزنە" خرایە بەر دیدەی خوێنەران.
گۆڤارەکە دیدگای گەنجان و ژنانی گەنجی لە ژێر سێ ناونیشانی جیاوازدا خستووەتەڕوو.
لە بەشی "ژیانی گەریلادا" تێبینیەکان دەربارەی گەریلاکانی ئازادی کوردستان خراوەتەڕوو.
لە بەشی هەلسەنگاندندا، ئەم ناونیشانانە بەرچاو دەکەون "ئەو گەنجانەی کە جەوهەری خۆیان لە پەکەکەدا دۆزییەوە" "گەنجانی فیدایی"، "هەموو ڕۆژێک مردن، هەموو ڕۆژێک لەدایکبوونەوە" و "ئاکەپە- مەهەپە چۆن حیزبول_کۆنترایان ملکەچ کرد".
لە بەشی "کوردستان و مێژوو" و "کەلتوور وهونەردا" زانیاری دەربارەی هونەر و مێژوو خراوەتە ڕوو.
ئەم ژمارە نوێیە کاریکاتێرو بەڵگە فیلم و ڕاپۆرتی ساڵانەی (یەجەوەکە) لەخۆ دەگرێت.
دەتوانن لەم ناونیشانانەی خوارەوە گۆڤارەکە بەدەست بێنن: